زۆربوونی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری پێویست، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دوو كچه خوێندكاری دهۆك بیر له داهێنانێكی نوێ بكه‌نه‌وه و له رێی چه‌ند پشكنینێكی خوێنه‌وه بزانن ژنان نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه یان نا.
له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا عائیشه كه یه‌كێكه له‌و كچه خوێندكارانه، باس له داهێنانی خۆی و مه‌ڕوا ده‌كات كه هاوڕێیه‌تی له پرۆژه‌كه‌دا.
خۆتان بناسێنن؟
عائیشه عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م مه‌روا فه‌یسه‌ڵ جه‌عفه‌ر خوێندكاری پۆلی یانزه‌ی زانستین, له قوتابخانه‌ی ئیشقی ئینگلیزی له دهۆك ده‌خوێنین, هه‌ردووكمان له دایكبووی ساڵی 2003ین و بۆ ماوه‌ی 11 ساڵه هاوڕێی یه‌كترین، له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا سه‌ركه‌وتوو بووین و له یه‌كه‌مه‌كان ریزبه‌ندیمان گرتووه، هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه له قوتابخانه‌ی ئیشقین.
چۆن و كه‌ی بیرتان له‌م بیرۆكه‌یه كرده‌وه؟
ئه‌م بیرۆكه‌یه هی هه‌ردووكمانه, هه‌موو ساڵێك قوتابخانه‌كه‌مان هه‌ڵده‌ستێت به پڕۆژه‌یه‌ك كه قوتابیان پڕۆژه‌ی زانستی جۆراوجۆری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش پێكه‌وه بیرمان له‌م پڕۆژه‌یه كرده‌وه و پێشكه‌شمان كرد، خۆشبه‌ختانه به یه‌كه‌م ده‌رچووین و بیرۆكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ش مانگ به‌ر له ئێسته.
كه‌واته ئێسته چۆن ده‌زانن ژنێك نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی هه‌یه؟
ئێمه به نه‌خۆشه‌كه ده‌ڵێین كۆمه‌ڵه پشكنینێكی تایبه‌ت به خوێنی سنگ بكات, له‌وانه قه‌باره و شێوه‌ی خانه و ئه‌ستووری شانه و هه‌ندێك پشكنینی تر كه ئه‌نجامه‌كه‌یان به ژماره ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر ئێمه ئه‌و ژمارانه ده‌خه‌ینه سیستمێكی تایبه‌ته‌وه له كۆمپیوته‌ر, به‌هۆیه‌وه ئه‌نجامی كۆتایی نه‌خۆشییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌نجام ژماره چوار بوو، ئه‌وا كه‌سه‌كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌كه دوو بوو، ئه‌وا كه‌سه‌كه سه‌لامه‌ته، ئه‌م رێیه له رێیه‌كانی تری وه‌ك مفراز و ره‌نین هه‌زرانتره و نه‌خۆشه‌كه‌یش ده‌زانێت تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه یا نا.
له‌به‌رچی كارتان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه كرد؟
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌مان هه‌ڵبژارد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆیشمان توخمی مێینه‌ین و حه‌زمان كرد خزمه‌تی ژنان بكه‌ین, هاوكات ساڵ له دوای ساڵ ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌شه‌نه ده‌كات و هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان له كوردستان و هه‌موو دنیا به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونی زۆرمان له ئینته‌رنێت كرد و زۆر شت بۆ جۆره‌كانی تری نه‌خۆشیی شێرپه‌نچه هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جۆره شێرپه‌نچه‌یه تا ئاستێك پشتگوێ خراوه.
تا ئێسته كێ هاوكاری پێشخستنی بیرۆكه‌كه‌ی كردوون؟
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك هاوكاری كردووین، به‌وه‌ی هه‌ڵساون به دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كه پێكدێت له ژماره‌یه‌ك پزیشك بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌م بیرۆكه‌یه بكرێت، ئێمه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه دانیشتووین و چه‌ند نووسراوێك بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه, به‌ڵام تا ئێسته ده‌ستمان به كاركردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان نه‌كردووه، ده‌مه‌وێت بڵێم به‌منزیكانه شتێكی باش له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه ده‌كه‌ین, جگه له‌وه‌ش زۆر لایه‌نی پارێزگای دهۆك ده‌ستخۆشییان له ئێمه كردووه و خه‌ڵات كراوین.
بۆ زیاتر پێشخستنی بیرۆكه‌كه داواتان چییه و حه‌ز ده‌كه‌ن چی بكه‌ن له داهاتوودا؟
داوامان ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هاوكاریی دارایی و مه‌عنه‌وی بكرێین، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای داراییمان باش نییه، به‌ڵكو پڕۆژه‌كه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، هاوكات ده‌بێت ڕاگه‌یاندن بیرۆكه‌كه‌مان نیشانی خه‌ڵك بدات و بڵاوی بكاته‌وه، تا بزانرێ رۆڵه‌ی كورد توانای زۆری هه‌یه و ناوی كوردستانیش به‌رز بێته‌وه.