مانگى ڕابردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاورده‌كردنى هه‌نارى بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕاگرت، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت، ئێسته كه وه‌رزى هه‌ناره به قاچاخ له وڵاتانه‌وه‌ى هاورده‌ى كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو پێنجى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، یاسین خدر ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌كردنى هه‌نار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه كاریگه‌رى زۆر باشى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جووتیارانى ناوخۆى داناوه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه ئێسته خواست له‌سه‌ر هه‌نارى ناوخۆى زیادى كردووه و ئه‌وه‌یش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى جووتیارانى كوردستان دووربن له زیانكردن له به‌رهه‌مه‌كانیانیاندا.
له‌ناو بارى گه‌وره‌ى مۆز نیوه‌ى هه‌نارى هاورده‌یه
یاسین خدر ئاماژه‌ى به‌وه كرد، دواى ده‌رچوونى ئه‌و بڕیاره و به‌دیاركراوى له‌گه‌ڵ وه‌رزى هه‌نار ئێسته ڕۆژانه به قاچاخ هه‌نارى وڵاتانى تر هاورده‌ى كوردستان ده‌كرێ. هه‌روه‌ك ڕوونى كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك یه‌ك بارى گه‌وره‌ى مۆز پێ بێت له مه‌رزه‌كانه‌وه بێت، ئه‌وه نیوه‌ى زیاترى هه‌نارى وڵاتانه و له مه‌رزه‌كانه‌وه پشكنینى بۆ ناكرێ.
داواشى كرد كه له مه‌رزه‌كان كۆنترۆڵ زیاتر بكرێ و ئه‌و بڕیارانه‌ى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌رده‌چن وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێ.