هەردی سەلامی، گۆرانیبێژى لاو له پێگه‌ى خۆى ئاهه‌نگ بۆ تێپه‌ڕاندنی چوار ملیۆن بینه‌رى كلیپى په‌رى ده‌كات به‌وه‌ى زۆرترین بینه‌رى هه‌بووه و سوپاسى هه‌وادار و هاوڕێیه‌كى ده‌كات.
هەردی سەلامی لە پێگه‌ى تایبەتیی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆکلیپی "پەری" داناوه کە خانمە مۆدێل "پەریسا" لە کلیپەکەدا بەشدارە، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هەردی خۆیەوە نوسراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "زانیار فەتاح" بۆ ئەنجام دراوە، کلیپی پەری یەکەمین کلیپی "هەردی سەلامی"ە لە ئەمساڵدا، كه لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا 4,068,461 بینه‌رى تێپه‌ڕ كردووه.
هه‌ردى له‌باره‌ى ئه‌و كلیپه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستاگرامى تایبه‌ت به‌خۆى نووسیویه‌تى، "تەنیا لە دوو مانگدا، چوار ملیۆن كەس بینەری بوون، ئینجا ڕای خۆتانم سەبارەت بە گۆرانیی پەری پێ بڵێن، چونكە پێم خۆشە هەمیشە پرس و ڕا بە ئێوە بكەم".
هەردی سەلامی، لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.