به‌گوته‌ی شاره‌زایان و هاووڵاتییان، حزبه ئیسلامییه‌كان هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێسته تووشی كێشه‌ی ناوخۆیی نه‌بوون. شاره‌زایه‌كی بواری ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێت، سێ حزبه ئیسلامییه‌كه سه‌ره‌ڕای كێشه ناوخۆییه‌كانیان، به دۆخی متبووندا ده‌ڕۆن و هیچ جۆره چالاكی و گوتارێكیان نییه و ده‌نگده‌ر به‌رده‌وام لێیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان هیچیان نه‌خراونه‌ته ناو بازنه‌ی حوكمڕانی و هه‌یشیانه خۆی ره‌تی كردووه‌ته‌وه به‌شداری حكوومه‌ت بكات، به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه، جۆره‌ها كێشه‌ی ناوخۆییان تووش بووه و توانای چاره‌سه‌ركردنیان نه‌ماوه.
بزووتنه‌وه و كۆمه‌ڵ كێشه‌ی ناوخۆیی و یه‌كگرتوو كێشه‌ی شه‌خسی هه‌یه
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا تووشی كێشه‌ی ناوخۆیی بووه، به‌گوته‌ی ئه‌ندامه ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كانیان، جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری كۆمه‌ڵ كه‌می كردووه و هۆكاره‌كه بۆ ناڕوونی و لادان له پێڕه‌وی ناوخۆ له‌لایه‌ن ئه‌میره‌كه‌یانه‌وه ده‌زانن. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵ ڕووی داوه ئاسایی نییه و هه‌وڵی باشكردنی ده‌ده‌ن".
دیار محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دوو، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كێشه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌و جۆره نین، ئێسته خه‌ریكی به‌ستنی كۆنگره‌ین، له ڕابردووش ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام و لایه‌نگر و كادری كۆمه‌ڵ وازیان له حزبه‌كه هێناوه، هه‌وڵمان داوه بۆ كۆنگره ئاشتبوونه‌وه بكه‌ین."
به بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، ئه‌و وازهێنانه‌ی ئه‌ندام و كادرانی كۆمه‌ڵ شتێكی ئاسایی نییه، حاڵه‌تێك هاتووه‌ته پێشه‌وه و ئه‌ندامانیش مافی خۆیانه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی پێوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵ یان كارنامه و پابه‌ند نه‌بوون به پێڕه‌و و كارنامه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، چونكه له ناو حكوومه‌ت نین و به‌شدارییان پێ نه‌كراوه، بۆیه له ڕاگه‌یاندن زۆر به‌دیار ناكه‌ون و زیاتر فراكسیۆنه‌كه‌یان كار ده‌كات. به‌ڵام نایشارێته‌وه "ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كانیش له‌ناو كۆمه‌ڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌بێت له داهاتوودا".
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كه ئێسته زۆرترین كێشه‌ی ناوخۆیی و باڵباڵێنی تێدایه، له‌لایه‌ك باڵی ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌لایه‌كی تر كێشه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی كه له حزبه‌كه ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه و گه‌ڕانه‌وه و ئێسته‌یش ناڕازین، هاوكات كوڕه‌كانی مه‌لا عه‌لی كێبه‌ركێ له‌سه‌ر پۆسته‌كانی ناو حزبه‌كه ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن شێخانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆخه ناوخۆییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه دروست بووه، شتێكی سروشتییه، ململانێكانی ناو بزووتنه‌وه ناشه‌رعی نین، ئه‌و براده‌رانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه جیابوونه‌وه، ئێسته گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌ندێك زانیاری، به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه و دیاریكردنی كاندیدێك، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده نه‌بوو پۆستی وه‌زیری ئه‌وقاف بداته بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی. به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پێی وایه "كێشه‌كه پێوه‌ست بوو به لایه‌نی ته‌كنیكی و له په‌رله‌مان ده‌نگیان نه‌ده‌هێنا بۆ كاندیده‌كه‌یان".
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو له دوو كورسی په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگه‌كانی كه‌می كردووه و ئێسته خاوه‌نی هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مان نییه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ كێشه‌ی ناوخۆیی و نه‌بوونی به‌رنامه و كاری هاوبه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رانی له ده‌ست بدات.
به‌ڵام شێخانی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو "له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ڕابردوو لیستی ئیسڵاح ده‌نگه‌كانی ئه‌وانی كه‌م كرده‌وه".
لیستی ئیسڵاح لیستی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بوو، جیا له‌وه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه ده‌نگیان كه‌میی كرد، بزووتنه‌وه كورسییه‌كه‌یشی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی "وشه" كه‌وتوون، ئیحسان مه‌لا عه‌لی له ڕێی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌دات، ده‌یه‌وێ له كۆنگره‌ی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه كاندید بكات.
له به‌رانبه‌ردا سۆران سێوكانی شاره‌زا له بواری ئیسلامی سیاسی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆخی ئیسلامییه‌كان له كوردستان له متبووندایه و خۆشیان نازانن چی‌یان ده‌وێت و هیچ ستراتیجێكیان نه‌ماوه.
به‌گوته‌ی سێوكانی "ئیسلامییه‌كان له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه %10ی هاووڵاتییانیان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌وه‌ش شكستی هه‌رسێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه نیشان ده‌دات، له كاتێكدا له ماوه‌ی كاركردنیان به ناوی ئیسلامه‌وه كاریان كردووه، به‌ڵام تا دێت له كه‌مبووندان".
زیاتر خستیه‌ڕوو، مسوڵمان و ده‌نگده‌ریش بڕوای به حزبه ئیسلامییه‌كان نه‌ماوه كه ئه‌مانه نوێنه‌ری ئیسلام بن، لای خه‌ڵك ده‌ركه‌وت ئه‌وانیش كه‌سانێكی ئاسایین و به ناوی ئیسلامه‌وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ئیسلامییه‌كانیش وه‌ك حزبه‌كانی تر به‌دوای پۆست و پله‌وپایه و ژیانی خۆش و ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن".
جگه له‌مه، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی وه‌ك ده‌نگده‌ر و بێلایه‌ن به ده‌وری ئیسلامییه‌كاندا كۆ بووبوونه‌وه، ئێسته لێیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ئه‌وانیش له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵات بتوانن وه‌ڵامی میله‌ت و هاووڵاتی بده‌نه‌وه و خزمه‌ت بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا ده‌نگی ئیسلامییه‌كان كه‌متر ده‌كات، ئیسلامییه‌كان به‌ره‌و خاڵیبوونه‌وه ده‌چن و ده‌بنه حزبۆكه‌ی بچووك.
به‌گوته‌ی ئه‌و شاره‌زا ئیسلامییه، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی تووشی كێشه‌ی ناوخۆیی گه‌وره بوون، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی له نێوان دوو كاندید، پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان له ده‌ست دا و پارتی په‌شیمان بووه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و پۆسته بدات به بزووتنه‌وه.
"كۆمه‌ڵیش تووشی كێشه‌ی ناوخۆیی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كێشه‌ی باڵباڵێن نییه، ئه‌وان زیاتر كێشه‌ی شه‌خسیان هه‌یه له‌سه‌ر پۆست و پله، وه‌ك ئه‌و كێشه شه‌خسییانه‌ی كه ئێسته له نێوان دوو كه‌س له‌سه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتوو هه‌یه" سێوكانی وای گوت.
یه‌كگرتووی ئیسلامی بڕیاری به‌خۆداچوونه‌وه‌ی داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 2018 بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق، ده‌نگی كه‌میی كرد. سه‌ره‌تای ئه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌یش به راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام هه‌نگاوی دواتریان له چاكسازیی حزبی دیار نییه.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی