سبەی ئەنجوومەنی باڵای چاكسازی كۆ دەبێتەوە

:: PM:04:23:06/10/2019 ‌


بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای چاكسازی كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات بە مەبەستی پێداچوونەوە بە پڕۆژەی چاكسازی و ئامادەكردنی تا ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی تشرینی یەكەم، محەمەد سەعدەدین سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی بە "وشە"ی راگەیاند، بڕیار وایە سبەی دووشەم ئەنجوومەنی باڵای چاكسازی كە پێك دێت سەرۆكی حكوومەت و جێگری سەرۆك و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن.

چاكسازی پڕۆژەیەك دەبێت لە خزمەتی هاووڵاتییان
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە محەمەد سەعدەدین گوتی، كۆبوونەوەكە پێداچوونەوەی پڕۆژە چاكسازییەكەی ڕابردووە گۆڕانكاری لە پڕۆژەكە كراوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەك بێت لە خزمەتی هاووڵاتییان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بێت.

سەرۆكی پارتی گەشە پێدانی توركمانی ئەوەی خستەڕوو، دوای كۆبوونەوەكان پڕۆژەكە دەخرێتە بەردەستی لیژنەكان بۆ خستنەرووی تێبینییەكان، پاشان بۆ ئەوەی لە پەرلەمانەوە دەنگدانی لەسەر بدرێت.

یەكێك لە بەرنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدانی چاكسازییە و ڕۆژی 10ی تەمووزی ڕابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گوتی، خواستی یەكەمی من ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازییە. ئەوەیش ئومێدێكی زۆری بۆ خەڵكی كوردستان دروست كرد.



وشە - زریان تەها