هه‌وكردنی ریخۆڵه‌كان یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی زۆرترین خه‌ڵك تووشی ده‌بن و مرۆڤ تووشی ئازار له ڕیخۆله‌ی گه‌وره و بچووك ده‌كات و سكچوون و خوێنهاتنهوهی له‌گه‌ڵ دروست ده‌بێ، له خواره‌وه ئه‌م خۆراكانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م گرفته ببن و پێویسته به ته‌واوی لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
یه‌كه‌م: تۆوه‌كان و گه‌نمه‌شامی و چه‌ره‌زات، ئه‌م خۆراكانه قه‌باره‌یان بچووكه و هه‌رسكردنیان سه‌خت تره، به‌وهۆیه‌وه ده‌بنه هۆی ئاوسان و هه‌وكردن و دروستبوونی ژان له ریخۆڵه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌م گرفته‌ت هه‌یه، ده‌توانی له خواردنی ئه‌مانه دوور بكه‌ویته‌وه.
هه‌وكردنی ڕیخۆڵه و ئاوسانی سك به‌هۆی ئه‌م خۆراكانه دروست ده‌بێ و سیسته‌می هه‌رس تێك ده‌دات
دووه‌م: پاقله، ئه‌گه‌ر هه‌وكردنی ریخۆڵه‌ت هه‌بێ، خواردنی پاقله زۆر مه‌ترسیداره و هه‌وكردن و ئاوسان زیاتر ده‌كات و ده‌بێته هۆی دروستبوونی گازات و كۆئه‌ندامی هه‌رس تێك ده‌دات، هه‌رچه‌نده بڕێكی زۆری ڕیشاڵی تێدایه، به‌ڵام سوودبه‌خش نییه، بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وكردنی ریخۆڵه‌یان هه‌یه.
سێیه‌م: گۆشت و خۆراكی پڕ له چه‌وری، خواردنه چه‌ور و قورسه‌كان به گشتی و گۆشت به تایبه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازاری زۆری گه‌ده ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆی قورسكردنی گه‌ده و دواجاریش هه‌وكردنی ریخۆڵه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و زۆر زیانتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه باشتره زۆر هۆگری خواردنه قورس و چه‌وره‌كان نه‌بن.
چواره‌م: سه‌وزه‌ی خاو، سه‌وزه‌كان بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزایان تێدایه، به‌ڵام پێویسته به خاوی نه‌یخۆن، به‌ڵكوو سوودبه‌خشتره بیكۆڵینن، ئنجا بیخۆن.
پێنجه‌م: جیا له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، خواردنه‌وه كحوولییه‌كان و چوكلێت و شیرینیش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به بڕوای پسپۆران ریخۆڵه‌كانی مرۆڤ تووشی هه‌وكردن ده‌كات، بۆیه ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه لێیان دوور بكه‌وینه‌وه.