فۆتۆگرافه‌رێك له‌گه‌ڵ بهدۆكیۆمینتكردنی جه‌نگی دژ به تیرۆر، زیاتر له 800 كه‌سی فێری هونه‌ری فۆتۆگرافی كردووه، هاوكات كتێبی وێنه‌گری به چاپ گه‌یاندووه و بێ به‌رانبه‌ریش كردوویه‌تی به دیاری بۆ ئاره‌زومه‌ندانی بواری فۆتۆ.
كۆسار عومه‌ر ئه‌حمه‌د مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی تایبه‌ت له كه‌لار وانه‌ی فۆتۆ ده‌ڵێته‌وه، ئه‌و سه‌رباری كردنه‌وه‌ی ده‌یان خولی فۆتۆگرافه‌ری بێ به‌رانبه‌ر بۆ كوڕ و كچ، له‌رێی ده‌یان وێنه‌وه جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی دۆكیۆمێنت كردووه.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاری فۆتۆ و وێنه‌گرتنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه
كۆسار له‌م هه‌فته‌یه‌شدا كتێبێكی له‌سه‌ر وێنه‌گری به چاپ گه‌یاند و به خۆڕایی به‌سه‌ر ئاره‌زوومه‌ندی بواری فۆتۆی دابه‌ش كرد. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاری فۆتۆ و وێنه‌گرتنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌باره‌ی دۆكیۆمینتارییهوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش سه‌دان وێنه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی گرتووه و وه‌ك دۆكیۆمینت پاراستوونی.
وێنه‌كانی تایبه‌ت به جه‌نگی دژ به تیرۆری له 16 پێشانگه‌ی هاوبه‌شدا خراونه‌ته ڕوو، هه‌موو وێنه‌كانیش گوزارشت بوون له ئازایه‌تی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌یان خولی بێ به‌رانبه‌ری تایبه‌ت به هونه‌ری فۆتۆگرافی بۆ كچان و كوڕانی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی تری كوردستان كردووه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش روونی كرده‌وه كه له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا زیاتر له 800 كه‌س له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودا خولیان بۆ كراوه‌ته‌وه و فێری هونه‌ری فۆتۆگرافی بوون.
وه‌ك كۆسار خستیه‌ڕوو، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاره‌زوومه‌ندانی بواره‌كه، كتێبی "وێنه‌گری"م به چاپ گه‌یاند، به تیراژی هه‌زار دانه كه له شه‌ش به‌ش پێك دێت.
كۆسار ئه‌و كتێبه‌كه‌ی كردووه‌ته دیاری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ فێری فۆتۆگرافه‌ری بن. به‌گوته‌ی خۆی، ئامانج له‌م كارانه‌ی خزمه‌تكردنه به كوڕان و كچان، هاوكات ده‌یه‌وێ هانی خه‌ڵك بدات به‌رهه‌مه‌كانیان به دۆكیۆمێنت بكه‌ن.
وشه/ سه‌بری هۆرێنی