كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی دواجار مۆبایله چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی خسته بازاڕه‌وه، كه توانای چه‌ماندنه‌وه‌ی هه‌یه و به دوو شاشه‌وه دروست كراوه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی تێدایه.
ناوازه‌ترین تایبه‌تمه‌ندی كه ئه‌و مۆبایله له مۆبایله زیره‌كه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه، بریتییه له په‌یكه‌ری جوان و ناوازه‌ی مۆبایله‌كه كه توانای چه‌ماندنه‌وه‌ی هه‌سه و به دوو شاشه دروستكراوه كه هه‌ریه‌كه‌یان قه‌باره‌یان 5.6 بۆسه‌یه و ده‌توانرێ تا گۆشه‌ی 90 پله بچه‌مێنرێته‌وه و وه‌ك لاپتۆپێكی بچو‌وكیش كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت.
به گشتی شاشه‌كه‌ی بۆ پله‌ی 360 ده‌چه‌مێنرێته‌وه و وه‌كو به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی دوو شاشه‌یه به یه‌كتره‌وه، هاوشێوه‌ی تابڵێتێك كاری پێ ده‌كرێ و ده‌توانرێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبیش زۆر سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
به گۆشه‌ی 360 پله ده‌چه‌مێته‌وه و هه‌م مۆبایله و هه‌م تابڵێت
ئه‌و
مۆبایله زیره‌كه ده‌توانرێ به كۆمپیوته‌ر و شاشه‌كانیش پێوه‌ست بكرێ و سه‌رجه‌م داتاكانی په‌خش بكرێن و بڵاو بكرێنه‌وه و به سیسته‌می ویندۆز كار ده‌كات و پشتیوانی سیسته‌می ئه‌ندرۆیدیش ده‌كات و ده‌رچه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستی له ڕێی ی‌و ئێس بی به ئامێره‌كانی تر هه‌یه و ده‌توانرێ دوو سیمكارتی لێ دابنرێت.
پرۆسیسه‌ری ئه‌و ئامێره له جۆری سناپدراگۆن هه‌شته و به خێراترین و پێشكه‌وتووترین جۆری پرۆسیسه‌ر داده‌نرێت، تا ئێسته‌یش ته‌نیا خراوه‌ته ڕوو، زانیاری له‌باره‌ی نرخ و كاتی خستنه بازاڕی ئاشكرا نه‌كراوه.