پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی به ساڵاچوو دوای ئه‌نجامدانی زیاتر له 90 تاوانی جۆراوجۆر كه زۆرینه‌یان لاقه‌كردنی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن بووه، دواجار تاوانه‌كانی ئاشكرا بوو و له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكاوه گیرا و خرایه گرتووخانه‌وه.
ساموێل لیتكی ته‌مه‌ن 79 ساڵ له ته‌مه‌نی 35 ساڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به زنجیره‌یه‌ك تاوانی قێزه‌وه‌ن له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا و له ساڵی 2014ه‌وه تاوانه‌كانی ئاشكرا بوون و گیرا، تا ئێسته‌یش دادگاییكردنی به‌رده‌وامی هه‌بوو و دواجار دادوه‌ر فه‌رمانی به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پاند له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی داوه.
ئه‌و كچانه‌ی دره‌نگانی شه‌و له دیسكۆ و باڕه‌كان ده‌هاتنه‌وه په‌لاماری داون و لاقه‌ی كردوون
ساموێل به گوێره‌ی دانپێدانانه‌كانی خۆی 93 تاوانی یه‌ك له دوای یه‌كی ئه‌نجام داوه و زۆرینه‌ی ڕه‌های تاوانه‌كانیشی بریتییه له لاقه‌كردنی كچان، دوای لاقه‌كردن سێ كچیشی كوشتووه و ته‌رمه‌كانی به‌جێهێشتوون، ئه‌وانه‌ی تریش به زۆر و به‌هێز ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ریان و پاشان به جێی هێشتوون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنه‌وارێك له دوای خۆی جێ بهێلێت.
تاوانه‌كانی ساموێل له ماوه‌ی ساڵانی 1970 تا ساڵی 2005 بووه و دانی به كوشتنی 50 كه‌س ناوه و هه‌موو نهێنییه‌كانی ژیانی خۆی له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا "ئێف بی ئای" ئه‌و پیاوه زیاتر ئه‌و كچانه‌ی كردووه‌ته قوربانی كه له كۆتایی هه‌فته له دیسكۆ و باڕه‌كان سه‌رخۆش بوون و ئاگایان له‌خۆیان نه‌ماوه و ئه‌ویش وێڕای لاقه‌كردنیان دواتر به‌شێكیانی كوشتووه، ئه‌وانه‌یشی كه ئاڵووده‌ی هۆشبه‌ره‌كان بوون، به هه‌مانشێوه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی ئه‌و تاوانباره.