كیم كارداشیان سەرسامی كێیە كە ئاوات دەخوازێت داوەتی بكات

:: PM:03:17:09/10/2019 ‌
كیم كارداشیان ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ئەمەریكی، سەرسامی خۆی بە چالاكێكی ژینگەیی راگەیاند و دەڵێ، گریتا تونبری كچێكی ئازا و سەرنجڕاكێشە و ئاوات دەخوازم داواتی نانی ئێوارەی بكەم.

كارداشیان /38 ساڵ/ كە بەسەردانێك گەڕاوەتەوە وڵاتی دایك، ئەرمینیا، لەوێ قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كردووە، ئاماژەی بەوە كرد لەو كاتەوە گریتا تونبری چالاكی ژینگە لە كردنەوەی كۆنگرەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە مانگی رابردوو بە سەركردەكانی دنیای گوت، ئێوە بە وشەكەكانتان منداڵی ئێمەتان دزیوە، زۆر پێی سەرسامم.

 كارداشیان گوتی "كچێكی سەرنجڕاكێشە، بوێر و ئازایە، پێویستە ئێمەش وەك ئەو كراوە و راستگۆ بین".

گریتا كچێكی سەرنجڕاكێشە، بوێر و ئازایە، پێویستە ئێمەش وەك ئەو كراوە و راستگۆ بین

 لەو سەردانەیدا بە مەبەستی بەشداری لە كۆنگرەی جیهانی تەكنەلۆجیای زانیاری كە كارەكانی لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەڕێوە دەچێت، هێمای بۆ ئەوە كرد كە گۆڕان لە كەشوهەوا كێشەیەكی مەترسیدارە، ئەمەش وادەكات بە پێویستی بزانم لەگەڵ دایك و باوكی گریتا قسە بكەم و پشتگیری لە هەڵوێستەكانی بكەم.

ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ئەمەریكی كە هەوادارێكی ئێجگار زۆری لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەیە، چاوەڕوان دەكرێت پشتگیری ئەو لە گریتا لێكەوتەی ئەرێنی بەسەر چالاكانی ژینگەیی هەبێت.


وشە - فه‌رمان سادق