دوای سێ ڕۆژ له به‌رده‌وامی پێشانگا و كۆنفرانسی هه‌نگوین له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، بڕیاره خه‌ڵات دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌نگوینێكی باشیان هه‌بووه.
حاجی سه‌باح مه‌لا ساڵح ماوه‌ی 30 ساڵه خه‌ریكی هه‌نگه‌وانییه، خۆشحاڵه به به‌شداركردنی له‌م پێشانگایه، وه‌ك خۆی بۆ "وشه" باسی كرد، كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره پێشانگایه زۆر پێویسته، چونكه به ئاشنابوونمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر و ئاڵوگۆڕی زانیارییه، شت له‌یه‌كتر فێر ده‌بین.
ژینگه و كه‌ش وهه‌وای كوردستان گونجاوه بۆ هه‌نگوین
ههنگوانهكه باس له به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین ده‌كات و ده‌ڵێ، كوردستان ژینگه و كه‌شوهه‌وا و سروشتی زۆر گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین، چونكه گه‌رمیان و كوێستانی هه‌یه.
ساڵانه له هه‌ولێر پێشانگا و كۆنفرانسی تایبه‌ت و پاڵه‌وانیه‌تی تایبه‌ت به هه‌نگوین ڕێكده‌خات، هاوكات له وڵاتانی عه‌ره‌بیش پێشانگا و كۆنفرانس و پاڵه‌وانیه‌تی بۆ هه‌نگوین ده‌كرێت و هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، له زۆر له‌و پێشانگایانه هه‌نگوینی كوردستان به‌باشترین ده‌رچووه.
هه‌نگوینی كوردستان به‌باشترین هه‌نگوین هه‌ژمار ده‌كرێت
ههنگوانان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیمارات یه‌كێكه سه‌ره‌كیترین كڕیاری هه‌نگوینی كوردستان، ئه‌ویش به هۆی باشیی هه‌نگوینه‌كه. به‌پێی ئاماره‌كان 20 هه‌زار جۆری هه‌نگ له دنیادا هه‌ن، له‌و ژماره‌یه 10 هه‌زار جۆریان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ههنگوانهكان به‌پێی سروشتی هه‌نگ به‌خێو ده‌كه‌ن. له سێ شوێن به به‌رهه‌م ده‌گات، ئه‌وانیش هه‌نگوین له ناو شاخه‌كان كه خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ی تریان هه‌نگوینی مێو به شانه و ئه‌وه‌ی سێیه‌میشیان هه‌نگوینی شوێنه گه‌رمه‌كانه.
پێگه‌یشتنی هه‌نگوینی كوردستان ساڵانه له ناوچه گه‌رمه‌كان له مانگی ئایار و حوزه‌یران، مێش ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی شیله ده‌كات له كوێستانه‌كانیش مانگه‌كانی تهمووز و ئاب ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی شیله ده‌كرێت. له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابیش ده‌ست به بڕینه‌وه‌ی هه‌نگوین ده‌كرێ.
زۆر له ههنگوانان گله‌یی له زۆریی هه‌نگوین ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان به هۆی هاورده‌كردنی له ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش رای گه‌یاند كه له رابردوو بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌نگوینمان دابوو.
هه‌نگه‌وانانی كوردستان بهبازاڕكردن نازانن
حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێگاكانی پشتگیری له هه‌نگه‌وانان بۆ "وشه" گوتی، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رهه‌می هه‌نگوین، هاورده‌كردنی هه‌نگوینمان قه‌ده‌غه كرد تا ئه‌و كاته‌ی به‌رهه‌می خۆمان ته‌واو ده‌بێت.
له‌باره‌ی پلانی وه‌زاره‌تیش دووپاتی كرده‌وه، كه پڕۆژه‌یان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆئه‌وه‌ی هانی وه‌به‌رهێنه‌ران بده‌ن له‌ناوخۆ گرنگی به‌به‌رهه‌می هه‌نگوین بده‌ن و كارگه‌ی تایبه‌ت دروست بكرێت دواتر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت .
نموونەی هەنگوین لەپێشانگای نێودەولەتی هەولێر بۆ هەنگوین
هاوكات عارف شێروانی سه‌رۆكی تۆڕی كۆمه‌ڵه‌ی ههنگوانانی كوردستان بۆ "وشه" نیگه‌رانی خۆی خسته‌ڕوو، ههنگوانانی ئێمه شێوازی بهبازاڕكردن نازانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هه‌یانه ببێته باشترین قازانج، ئه‌وه‌یش به‌وه ده‌زانین له‌كاتی بوونی پێشانگا و كۆنفرانسدا به‌رهه‌مه‌كه‌یان له‌ناو قووتی پلاستیك ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پێویسته به‌رهه‌مه‌كه‌یان له ناو قووتی شووشه بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی تۆڕی كۆمه‌ڵه‌ی ههنگوانانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، هه‌ركاتێك ئێمه خه‌ڵاتێك به‌ده‌ست بهێنین به ناوی كوردستانه.