هه‌وادارانى ئه‌ساڵه نه‌سری گۆرانیبێژی ناسراوی سووری تووشى خۆمۆكى و دڵه‌ڕاوكێی زۆر بوون، له‌دواى ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندى نابراو له پێگه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ى بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ده‌روونى به‌ره‌و ڕووخان چووه.
تاكو ئێسته دیار نییه به‌ڕوونى هۆكارى ئه‌م خۆ غه‌مگین ده‌رخستنه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده چییه
ماوه‌یه‌كه ئه‌ساڵه نه‌سڕى به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك وێنه و گوته ته‌واوى میدیاكانى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه به‌شێكیان به مانشێتى گه‌وره باس له تێكچوونى بارى ده‌روونى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ن، وه‌لێ تاكو ئێسته دیار نییه به‌ڕوونى هۆكارى ئه‌م خۆ غه‌مگین ده‌رخستنه‌ى ئه‌و هورنه‌مه‌نده چییه.
ئه‌ساڵه نه‌سرى له سه‌ر نوێترین وێنه‌ى نوسیوویه‌تى، "هه‌ستێكم هه‌یه كه له هه‌موو شتێك دوورم ده‌خاته‌وه، ته‌نانه‌ت هیوایه‌كیشم نه‌ماوه بۆ ژیان".
ئه‌ساڵه نه‌سری ته‌مه‌ن/ 50 ساڵه/، له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له دایكبووه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی عه‌ره‌ب، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، به‌هۆی خراپی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ژی و هه‌وادارێكی زۆری له‌دنیادا هه‌یه.