به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگى سعوودیه له شارى ڕیاز بڵاو كراوه‌ته‌وه هاتووه، به‌مزوانه له‌و وڵاته گه‌وره‌ترین كۆنسێرتى هونه‌ریى ساڵى 2019 به‌ڕێوه ده‌چێت.
گه‌وره‌ترین كۆنسێرتى هونه‌ریى ساڵى 2019 به‌ڕێوه ده‌چێت
ماڵپه‌ڕی
"لبنان 24"ی هونه‌ری بڵاوی كرده‌وه، كۆنسێرته‌كه له شارى ڕیاز پایته‌ختی سعوودیه له 31ى تشرینى یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت. به به‌شداریى چوار هونه‌مه‌ندى ناودارى لبنانى كه هه‌ره‌یه‌كه له "نه‌جوا كه‌ره‌م - عاسى حه‌لانى - ملحم زه‌ین - دیانا حه‌داد" ده‌بێ.
جێی ئاماژه‌یه، دیانا حه‌داد ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی خه‌ڵكی كه‌نداو، له ئیمارات ده‌ژی و ئایینه‌كه‌شی له مه‌سیحییه‌وه گۆڕیوه بۆ ئیسلام.
شایه‌نى باسه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره شانۆى ئه‌و وڵاته بۆ هونه‌مه‌ندان بكرێته‌وه ئه‌و ئاهه‌نگه‌ش به گه‌وره‌رتین ئاهه‌نگ له مێژووى سعوودیا داده‌نرێت به‌هۆى ئه‌و گۆرانیكارییانهى كه ئه‌میرى جێ‌نشین له وڵاته‌كه ئه‌نجامى داوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵانى ئاینده سعوودیا ببێته مه‌ڵبه‌ندێكى گه‌وره‌ى هونه‌رى.