سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دوا خرا

:: PM:10:16:09/10/2019 ‌
بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار سەردانی شاندی هەرێم دەكەوێتە دوای دامركاندنەوەی خۆپێشاندانەكانی بەغدا، پەرلەمانتارێكی كوردیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئێستە حكوومەتی عێراق سەرقاڵی داواكاری خۆپێشاندەرانە.

بەهۆی خۆپێشاندانەكانی بەغدا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواكەوتووە
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بەهۆی خۆپێشاندانەكانی بەغدا و پشێوییەكانی شارەكانی تر، سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواكەوتووە و بڕیارە دوای دامركانەوەی خۆپێشاندانەكان سەردانەكە ئەنجام بدرێت.

ناسر هەركی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە "وشە"ی راگەیاند، خۆپێشاندان و ناڕەزاییەكانی بەغدا ئەمڕِۆیش بەردەوامیان هەبوو، حكوومەتی عیراقیش ئێستە سەرقاڵە بە جێبەجێكردنی داواكاری خۆپێشاندەران، لەم كاتەشدا ڕەنگە سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا نەتوانرێت ئامانجی بپێكێت.

هێشتا شەقام متمانەی بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی حكوومەت نییە
زیاتر گوتی، پەرلەمان چەند بڕیارێكی بۆ پاڵپشتی خۆپێشاندەران دەركردووە، بەڵام هێشتا شەقام متمانەی بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی حكوومەت نییە، هەر ئەمەیش وایكردووە خۆپێشاندەران بەردەوامبن لە ناڕەزاییەكانیان.

ماوەی چەند مانگێكە گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەستی پێ كردووە و دەست دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئومێد بۆ چارەسەری كێشەكان دروست بووە.

سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا



وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌