كۆمپانیای مارا فۆنسی ڕواندی، دروستكردنی دوو مۆبایلی پێشكه‌وتوو و زیره‌كی خۆی ڕاگه‌یاند، كه به ته‌واوی له ئه‌فریقا دروستكراون و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشت به وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌ده‌به‌ستراوه، به‌ڵكوو به‌رهه‌می خۆماڵی وڵاتی ڕواندایه.
مۆبایله‌كان به ناوی مارا ئێسك و مارا زێتن، شاشه‌كانیان له‌مسه و به سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن و مۆبایلی یه‌كه‌م ڕامی ئه‌و مۆبایلانه سێ گێگابایته و توانای هه‌ڵگرتنیشی ده‌گاته 32 گێگابایت، مارا زێتیش ڕامه‌كه‌ی یه‌ك گێگابایت و توانای هه‌ڵگرتنیشی ده‌گاته 16 گێگابایت.
پێشبینی ده‌كرێ به‌رهه‌می كۆمپانیاكه زۆرترین فرۆشیاری له ئه‌فریقا هه‌بێت
ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی دڵخۆش كردووه، هه‌رزانی نرخی ئه‌و مۆبایله‌یه كه یه‌كه‌میان نرخه‌كه‌ی 190 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و دووه‌میشیان نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 130 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كۆمپانیا ڕواندییه‌كه ده‌یه‌وێ زیاتر په‌ره به به‌رهه‌می مۆبایله زیره‌كه‌كانی بدات و له داهاتوویه‌كی نزیك مۆبایله‌كانی هێنده پێش بخات، كه ڕكابه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی و سامسۆنگ بكه‌ن.
ئاشیش تكار، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای
مارا ڕای گه‌یاند، كۆمپانیاكه‌مان یه‌كه‌م كۆمپانیایه له كیشوه‌ری ئه‌فریقا كه مۆبایلی زیره‌ك دروست ده‌كات و به‌رهه‌مه‌كانمان له میسڕ و ئه‌سیوپیا و جه‌زائیر و باشووری ئه‌فریقا ده‌به‌سترێن و لقی كۆمپانیاكه‌مان له‌و وڵاتانه‌یش بوونی هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانی له نێوان وڵاتانی ئه‌فریقا هیچ باجێكی گومرگی له‌سه‌ر نییه، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كۆمپانیای مارا كاردانه‌وه‌ی باش له بازاڕ به دوای خۆی بهێنێ و زۆرترین فرۆشی هه‌بێت و ئابووری و سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات.