پۆلیسی شاری كیمیرۆڤۆی باشووری ڕۆژئاوای هه‌رێمی سیبیریای ڕووسیا توانیان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به تۆمه‌تی دزینی چه‌پكه گوڵێكی گرانبه‌ها بگرن كه نرخه‌كه‌ی 156 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، گه‌نجه‌كه دزیویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام به تاوانی دزی سزای حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركراوه.
دوای گرتنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، گه‌نجه‌كه له‌گه‌ڵ پۆلیس چوونه‌ته لای گوڵفرۆشه‌كه و زۆر داوای لێبوردنی لێ كردووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پاره‌ی پێ نه‌بووه، تا گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام گوڵفرۆشه‌كه به توندی دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
پاره‌ی نه‌بوو و ویستی گوڵ پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات..به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه تووشی به‌ندكردنی كرد
دادوه‌ر فه‌رمانی گرتنی بۆ گه‌نجه‌كه به گوێره‌ی ماده‌ی 161ی یاسای سزادانی ڕووسیا ده‌ركردووه و به‌وهۆیه‌وه ماوه‌ی حه‌وت ساڵ ده‌بێ له گرتووخانه بمێنێته‌وه.
ئه‌و ماده‌یه‌ی یاسای سزادانی
ڕووسیا تایبه‌ته به‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه دزی ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی جۆر و چۆنیه‌تی و پاڵنه‌ره‌كانی دزی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه هه‌ر جۆره دزییه‌كی سووكی به سزادانی حه‌وت ساڵ به‌ندكردن ئاماژه پێداوه.
هه‌رچه‌نده زۆرێك له خه‌ڵكی داوایان له گوڵفرۆشه‌كه كرد، له سكاڵاكه‌ی په‌شیمان بێته‌وه و ئه‌و خۆشه‌ویستی پاڵنه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی بووه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و گه‌نجه‌كه‌یش خراوه‌ته گرتووخانه و ڕۆژه‌كان ده‌ژمێرێ تا حه‌وت ساڵ ته‌واو بكات.