بنكه‌یه‌كی دیزاینه‌ری به‌ریتانی، به هاوكاریی چه‌ندان كه‌سی شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆجیا، هه‌ستان به دروستكردنی یه‌كه‌م كراسی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی نابیستن تا له‌ڕێیه‌وه بتوانن هه‌ست به میوزیك بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی داهێنانێكی نوێ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، چه‌ند دیزاینه‌رێكی جلوبه‌رگ له‌گه‌ڵ چه‌ندان شاره‌زای ته‌كنه‌لۆجی داهێنانێكی نوێیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای بیستنیان نییه، ئه‌م داهێنانهیش كراسێكی ئه‌لیكترۆنییه كه له‌ڕێی له‌رینه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێكی كراسه‌كه ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن هه‌ست به میوزیك بكه‌ن كاتێك له چوارده‌وریان لێده‌درێ.
کراسەکە پێكهاتووه له 16 خاڵ له‌كاتی بوونی هه‌ر ده‌نگێك دەلەرنەوە
ئه‌م دیزاینه له‌لایه‌ن بنكه‌یه‌كی دیزاینه‌ری به‌ریتانی "كیوت كركویت"ه‌وه دروست كراوه، دیزاینهكهیش هه‌ر وه‌ك كراسێكی ئاساییه، به‌ڵام له‌ناوه‌وه ئه‌لیكترۆنیه و پێكهاتووه له 16 خاڵی له‌رینه‌وه كه له‌كاتی بوونی هه‌ر ده‌نگێك یان بوونی میوزیك له چوارده‌وردا ئه‌م خاڵانه ده‌له‌رنه‌وه و به ئاوازی مۆسیقاكه له‌رینه‌وه به جه‌سته ده‌به‌خشن.
شاره‌زایان ئه‌م كراسهیان تاقیی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر چه‌ندان كه‌سی نابیست، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كراسه‌كه‌ی له‌به‌ره و نابیستێ كاتێك میوزیكێك داده‌گیرسێنی یان قسه ده‌كه‌یت، وه‌ك هه‌ر شتێكی ئاسایی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن و ده‌زانن له چوارده‌وردا چی هه‌یه، ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له گرنگترین داهێنانه‌كانی ئه‌مساڵ.