له كاتێكدا رژێمى ئه‌سه‌د له سووریا، به‌شێك له هۆكارى هێرشه‌كه‌ى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌خاته ئه‌ستۆى كورده‌كان گوایه متمانه‌یان به ئه‌مه‌ریكا كردووه. هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن توركیا له هه‌موو داگیركاریى و له‌شكركێشییه‌كانى بۆ سه‌ر خاكى سووریا، رێككه‌وتنێكى كردووه‌ته بیانوو كه پێشتر له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دى واژوو كردووه.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو هێزه‌كانى توركیا به هاوكارى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا كه له لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه پشتیوانى ده‌كرێن، هێرشیان كرده سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و تا ئێسته نزیكه‌ى 200 هه‌زار كه‌س له ئه‌نجامى بۆردمانى به‌رده‌وام ئاواره‌بوون.
رۆژئاواى كوردستان كه به‌گوێره‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ى خاكى سووریادایه، تا ئێسته ئه‌و خاكه سێ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى گه‌وره‌ى توركیاى تێدا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام رژێمى سووریا ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ستاوه و هیچ هه‌ڵوێستێكى ئه‌وتۆى له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان نه‌بووه.
رژێمى ئه‌سه‌د ده‌رگاى گفتوگۆى له‌سه‌ر كورد داخستووه و پێشتریش كه‌مترین مافى به كورد نه‌داوه
هه‌موو بڕیاره‌كان ده‌چێته‌وه مۆسكۆ
رووسیا كه له ساڵى 2015 وه هاتووته شه‌ڕى سووریا و پاڵپشتى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات، به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى چاودێرانى سیاسى، ئه‌م زلهێزه وێڕاى ئه‌وه‌ى توانیویه‌تى به‌شێك زۆر له‌خاكى سووریا بۆ ژێر ده‌ستى ئه‌سه‌د بگێڕێته‌وه، ئه‌وا ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو بڕیاره‌كانى رژێمى سووریایش گرتووه، بۆیه هه‌ر شتێك له باره‌ى سووریاوه بێت، ئه‌وا ده‌بێت له مۆسكۆ بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت. ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن له باره‌ى ئیدلب و ناوچه‌كانى تر له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام دراون.
ماناى كۆى ئه‌و قسانه‌ى ئه‌وه‌یه به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت، كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ڵوێستى ئه‌سه‌د ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكى پێوه‌ندیدار به‌سووریا ده‌بێت پێگه‌ى ئه‌م رژێمه بزانرێت.
ئه‌سه‌د ده‌رگاى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ كورد داخستووه
جگه له‌و رێككه‌وتنه‌ى كه بۆ دۆخى ته‌ناهى ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان كردوویه‌تى، ئه‌وا له‌ماوه‌ى ساڵانى شه‌ڕى سووریا چه‌ندان جار بابه‌تى گفتوگۆ و دانوستاندنى نێوان هێزه كوردییه‌كان و رژێمى ئه‌سه‌د وروژێنراوه بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك ئه‌نجامى روونى هه‌بێت.
دوایین جاریش كاتێك دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆتایى ساڵى رابردوو باسى له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا كرد، له چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه به‌رپرسانى هێزه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كه‌وتنه هه‌وڵدان بۆ گفتوگۆكردن، به‌ڵام گفتوگۆكان هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆیان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ورده‌كارییه‌كانیشى دیار نه‌بوو.
به‌رپرسانى رژێمى ئه‌سه‌د له راگه‌یاندنه‌كان وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر وه‌سف و ناوهێنانى هێزه كوردییه‌كان كۆك نین و ده‌مێك به "میلیشیا" ده‌مێك به "ناپاك" وه‌سفى ده‌كه‌ن و وێڕاى ئه‌وه‌یش مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر مافێكى خۆڕێبه‌رى له رۆژئاوى كوردستان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئایا سیناریۆى عه‌فرین دووباره ده‌بێته‌وه؟
له ساڵى رابردوو كاتێك هێزه‌كانى توركیا هێرشیان كرده سه‌ر شارى عه‌فرین و دواتریش داگیریان كرد. له سه‌ره‌تاى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا دواى كۆمه‌ڵێك به‌یاننامه و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى، راگه‌یاندنى رژێمى ئه‌سه‌د بڵاویان كرده‌وه، هێزێكى میلى ده‌نێرنه شارى عه‌فرین بۆ ئه‌وه‌ى له پاڵ هێزه‌كانى یه‌په‌گه به‌رگرى له شاره‌كه بكه‌ن.
دواتر له مانگى شوبات كۆمه‌ڵێك وێنه و ڤیدیۆیان بڵاو كرده‌وه، گوایه هێزه‌كان بۆ به‌رگرى ڕێككه‌وتن، كه‌چى تا ئێسته‌یش هیچ كاریگه‌رییه‌كى ئه‌و هێزه ده‌رنه‌كه‌وت. ئایا ئه‌مجاره‌یش ئه‌م سیناریۆیه دووباره ده‌بێته‌وه.
رژێمى ئه‌سه‌د سه‌رچاوه مه‌ینه‌تى و كێشه‌كان
رژێمى ئه‌سه‌د یه‌كێك بووه له‌و رژێمانه‌ى كه به‌رده‌وام كوردى چه‌وساندووه‌ته‌وه، به درێژایى ده‌یان ساڵ ئه‌و رژێمه ئاماده نه‌بووه ساده‌ترین ماف به كورد بدات، ته‌نانه‌ت له ره‌گه‌زنامه‌ى سووریایش بێبه‌شى كردبوون. ئێسته‌یش كاتێك توركیا بۆ چه‌ندان جار هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووریا له رۆژى یه‌كه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كه راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا كورد به"رۆڵه وێڵه‌كان"ى سووریا وه‌سف ده‌كات و ئاماده‌یى نیشان ده‌دات گوایه رژێمه‌كه ده‌یه‌وێ به‌رگرى له كورد بكات.
له هه‌مان كاتیش ئۆباڵى ئه‌و هێرشه‌ى توركیا ده‌خاته ئه‌ستۆى كورد و گوایه به‌هۆى هه‌ڵه‌ى كورده‌وه بووه چونكه متمانه‌یان به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه.
ئه‌ردۆغان رێككه‌وتنێك ده‌كاته بیانوو كه پێشتر توركیا له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د واژووى كردووه
كه‌چى ماڵپه‌ڕى حوره‌ى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات هه‌موو هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى سووریا، له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیاوه به پاساوى رێككه‌وتنێك بووه كه له ساڵى 1998 توركیا له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى پێشووى سووریاى واژوو كردووه.
حوڕه ده‌ڵێ رێككه‌وتنه‌كه له چه‌ند بڕگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پێكهاتووه، یه‌كێك له برگه‌كانى ئه‌و رێككه‌وتنه كه به رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه ناسراوه، ئه‌وه‌بووه توركیا بۆى هه‌یه پێنج كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكى سووریا تا به‌رگرى له خۆى بكات. ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ له دوایین ئۆپراسیۆنیش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا هه‌فته‌ى رابردوو جارێكى تر باسى له‌و رێككه‌وتنه كردووه و وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ هێرشه‌كه نیشانى داوه.