له دواین رۆژی مانگی ئه‌یلوول، زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندنی 2019 – 2020 له شارۆكه‌ی خورماتوو لێ درا، به‌ڵام ره‌وشی خوێندنی كوردی له‌م شارۆكه‌یه ئه‌مساڵ له ساڵانی تر خراپتره. بۆیه خه‌مخۆرانی زمانی كوردی و بواری په‌روه‌رده و فێركردن هۆشداری ده‌ده‌ن.
نه‌وزاد حه‌سه‌ن باوكی قوتابییه‌كی كورده له خورماتوو، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، زۆر له قوتابخانه‌كان تا ئێسته شوێنه‌واری كاولكاری و فیشه‌كی شه‌ڕه‌كانی خورماتووی پێوه‌یه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ی دروستكرنی دۆخێكی نائارام له ده‌روونی قوتابیاندا.
ئه‌و ده‌ڵێ "هه‌ندێك خێزانی ئاواره‌ی خورماتوو كه له كه‌لار و گه‌رمیانن، به ناچاری و له‌به‌ر خوێندنی منداڵه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له كاتێكدا قوتابخانه كوردییه‌كان كێشه و گرفتی كه‌میی باڵه‌خانه و مامۆستاشیان هه‌یه".
خورماتوو جیا له‌وه‌ی پێشتر به‌رده‌وام شه‌ڕی تێدا بووه و له رووی ته‌ناهییه‌وه به ناوچه‌ی گه‌رم هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌ته‌واوی كه‌وته به‌ر شاڵاوی میلیشیا و هێزه‌كانی عێراق و دانیشتوانه كورده‌كه‌ی چۆڵیان كرد, به‌وه‌یش هه‌رچی شوێنه‌واری كورده له‌و شارۆكه‌یه كه‌وته به‌ر كاولكاری.
سیروان كه‌ریم ئه‌ندامی نووسینگه‌ی خورماتووی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، بۆ "وشه" ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه به‌شێك له مامۆستایانی كوردی قوتابخانه كوردییه‌كان، له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌وه بۆ خورماتوو، ئه‌وه‌ش بووه‌ته گرفت بۆ خوێندنی كوردی له‌و شارۆكه كوردستانییه.
به‌گوته‌ی سیروان "دانه‌مه‌زراندنی كورد و هه‌ندێك هۆكارگه‌لی تر كه گوایه دواڕۆژی خوێندنی عه‌ره‌بی گه‌شتره، وای كردووه خه‌ڵك منداڵیان بخه‌نه به‌ر خوێندنی عه‌ره‌بی". روونیشی كرده‌وه "بوونی سێ ده‌وام له باڵه‌خانه‌یه‌ك و نه‌بوونی مامۆستای پسپۆڕ، گرفتێكی تره به‌رۆكی پرۆسه‌ی خوێندنی گرتووه له خورماتوو".
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه"، تا ئێسته 10 هه‌زار ئاواره‌ی خورماتوو له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان نیشته‌جێن.
بێستوون ژاڵه‌یی به‌رپرسی كاروباری مرۆیی له ئیداره‌ی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی دركاند، به‌شی زۆری ئه‌و خێزانانه له په‌رۆشییان بۆ خوێندن، به‌شێوه‌ی دووبنه‌یی زۆریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خورماتوو، به‌ڵام به‌شێك له‌و خێزانانه كه به‌ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر خوێندنی منداڵه‌كانیان بووه، ئه‌گه‌رنا وه‌ك ئاواره هه‌ر لێره‌ن و به‌ته‌واوی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وه‌ك به‌شی كاروباری مرۆیی، دۆخی خورماتوویان له رووی په‌روه‌رده و خوێندن و سه‌رجه‌م گرفته‌كانه‌وه، گه‌یاندووه‌ته نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن.
دووبنه‌یی واته خێزانێك دوو ماڵ یان دوو جۆر ژیانی هه‌بێت هه‌ریه‌كه‌یان له شوێنێك
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له روانگه‌ی هه‌ستكردن به مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن به كوردی له خورماتوو، خه‌مخۆرانی ئه‌و بواره و چالاكانی مه‌ده‌نی هاتنه سه‌ر خه‌ت بۆ دروستكردنی فشار بۆ باشكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی مامۆستا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستیش بێت، بۆیه ئه‌نجوومه‌نێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
هێمن بارزان سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوی جه‌ماوه‌ری خورماتوو، بۆ"وشه" باسی له‌وه كرد، له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی كوردی و زمانی كوردی، ئه‌نجوومه‌نێكیان پێكهێناوه تا كۆی خاڵه لاوازه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن و زمانی كوردی، كۆ بكه‌نه‌وه و بیكه‌نه خاڵی فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردن.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره، به چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندن له خورماتوو كه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ستی پێ كرد، خاڵه مه‌ترسیداره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندنی كوردی‌یان كۆ كرده‌وه كه خۆی له كه‌می و نه‌بوونی مامۆستا و كه‌می و خراپی باڵه‌خانه ده‌بینێته‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م، بۆیه وه‌ك یاداشت له ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان كرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
مه‌نار له‌تیف په‌رله‌مانتارێكی عێراقه له‌سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و خورماتوو به‌و پارێزگایه‌وه لكێنراوه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ساڵانه كێشه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خوێندن دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێكانه‌وه ره‌نگه هه‌ندێك ناوچه زیاتر باجه‌كه‌ی بده‌ن.
ئه‌و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندن، له كاتێكدایه ئه‌مساڵ تا ئێسته وه‌زیرێك به‌فه‌رمی دیاری نه‌كراوه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته هه‌ستیاره‌كانی حكوومه‌ت.
ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان سه‌رپه‌رشتیاری خوێندنی كوردی، له‌رێی "وشه"وه هۆشداری دا، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، خوێندن و زمانی كوردی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ناوچوون.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وان له ده‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، زۆر كه‌س نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه خورماتوو كه له‌ناو ئه‌وانیشدا مامۆستا هه‌یه.
به پێویستیی زانی "له رێی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خورماتوو بكرێت".
وشه/به‌دواداچوونی سه‌بری هۆرێنی