ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
BBC به‌ریتانى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه و له به‌شێكى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ كورد دۆستێكى نییه جگه له چیا و با.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سوپاى توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه‌ى كه ئۆپۆزسیۆنى سووریاوه ناسراون و له لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتى ده‌كرێن، هێرشێكیان بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌ست پێ كردووه. رۆژ له دواى رۆژ لێكه‌وته مرۆییه‌كانى ئه‌م هێرشه زیاتر ده‌بێت و وێراى كوژران و برینداربوونى خه‌ڵكى سڤیل، به‌گوێره‌ى ئامارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ئێسته 130 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌ى ئاواره‌كان بۆ 400 هه‌زار كه‌س به‌رز بێته‌وه.
كه‌چى له به‌رانبه‌ر گه‌وره‌بوونى كاره‌ساته مرۆییه‌كان، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تى به ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانییه‌وه، نه‌یتوانیوه هه‌ڵوێستێكى روونى له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا هه‌بێت و ئه‌مه‌یش وا له ماڵپه‌ڕى بى بى سى ده‌كات، جارێكى تر بڵێ "كورد دۆستێكى نییه جگه له چیا و با".
دوو كۆبوونه‌وه گه‌وره هیچ هه‌ڵوێستى لێ نه‌كه‌وته‌وه
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو هێرشه‌كه‌ى توركیا ده‌ستى پێ كرد، رۆژى دواتر ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراوى ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان بكات، كه‌چى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت به راگه‌یاندراوێك و بهیانێكیش له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا هاوهه‌ڵوێست بن.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یتوانى له‌سه‌ر كورد به‌یاننامه‌یه‌كیش ده‌ربكات
دوێنێ كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى كۆبوونه‌وه، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك راسپارده و بڕیاریان داوه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا گومان له‌وه ده‌كرێت ئه‌و كۆمكاره بتوانێ كێشه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى چاره‌سه‌ر بكات.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى فڕانس پرێس له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كێتى ئه‌وروپا كۆ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى هه‌ڵسوكه‌وتى بهمدواییهى توركیا بكات له سووریا و قوبڕس، به‌ڵام دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپا به دوورى ده‌زانن، یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر هێرشه‌كه هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ر كورد بسه‌پێنێ.
به‌مه‌یش ده‌رده‌كه‌وێت له سێ كۆبوونه‌وه‌ى گرنگى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى هیچ هه‌ڵوێستێكى روون له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه و ئاواره‌كردن و كوشتنى كوردانى رۆژئاوا ده‌رناكه‌وێ.
پێشبینى ناكرێت ئه‌وروپا هه‌ڵوێستى له‌دژى توركیا به‌هێز بێت
كورد دۆستى چیا و با
ماڵپه‌ڕى بى بى سى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كورد هه‌میشه بێ دۆست ده‌مێنێته‌وه، كاتێكیش ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه تووشى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێته‌وه، ئه‌وا په‌نا بۆ شاخه‌كانى خۆى ده‌بات.
راپۆرته‌كه به چه‌ند دێڕێك له شیعرى شاعیرى گه‌وره‌ى عه‌ره‌بى مه‌حموود ده‌رویش ده‌ست پێ ده‌كات، كه بۆ سه‌لیم به‌ره‌كاتى رۆماننووسى كوردى نووسیوه، مه‌حموود له شیعره‌كه ده‌ڵێ كورد جگه له با هیچ شتێكى تر‌ى نییه، ته‌نیا بایه له تاراوگه ده‌بێته راسپارده‌ى كورد.
له راپۆرته‌كه‌ى بى بى سى هاتووه، كورده‌كان به درێژایى مێژوو له‌م راستییه تێگه‌یشتوون و ناونیشانه‌كه‌ى شیعره‌كه‌ى مه‌حموود دهرویشیش ته‌نیا زایهڵهیهى ئه‌و راستییه‌یه كه به‌درێژایى مێژوو له‌لاى كورد جێگیر بووه، بى بى سى ده‌ڵێ "ناوه‌ڕۆكى راستییهكهیش ئه‌وه‌یه ئه‌وان جگه له چیا دۆستێكى تریان نییه، هه‌ر چیایه شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌وه و دوایین په‌ناگه‌یانه كاتێك دنیایان بۆ به‌رته‌نگ ده‌بێت، ئه‌وان ئه‌مڕۆ له هه‌موو رۆژێك زیاتر ئه‌م گوته‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه".
BBC : كورد هه‌میشه ئه‌وه‌یان له بیره جگه له چیا دۆستێكیان نییه
په‌یامنێرى بى بى سى، هه‌وڵى داوه قسه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى رۆژئاواى كوردستان بگوازێته‌وه كه به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى توركیاوه ئاواره كراون. سافیناز كه كچێكى گه‌نجی فیلمسازه و ته‌مه‌نى 27 ساڵه، سافیناز باس له‌وه ده‌كات له ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌ى توركیا ئاواره كراون و له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى شارى سه‌رێ كانییان جێهێشتووه.
سافیناز باسى له‌وه كردووه له‌گه‌ڵ دایكه نه‌خۆشه‌كه‌ى شاره‌كه‌ى جێهێشتووه، باوكى له‌ناو شاره‌كه ماوه‌ته‌وه و ئامۆزاكهیشى كوژراوه، وێڕاى هه‌موو ئه‌و خه‌مانه سافیناز ده‌ڵێ "ده‌ترسم ئه‌مه دواجار بێت شاره‌كه‌م ببینم".
ئه‌و كچه ئاواره كورده له قسه‌كانى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ناوچه‌كه بۆ هیچ كه‌سێك ئارام نییه، ده‌ڵێ "ئه‌ردۆغان درۆ ده‌كات مه‌به‌ستى ناوچه‌ى ئارام نییه، به‌ڵكو ئامانجى له‌ناوبردنى كورده".
ئازاد جودى كه یه‌كێكه له شه‌ڕڤانه‌كان بۆ بى بى سى باسى له‌وه كردووه، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات هیچ چه‌كێكى قوڕسى له دژى تانك و فڕۆكه لا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دووپات له به‌رزى وره‌ى كوردان ده‌كات و ده‌ڵێ "به هه‌ر نرخێك بێت به‌رگرى ده‌كه‌ین".
ئازادیش وه‌ك هه‌ر كوردێكى تر ئه‌وه‌ى بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه كورد جگه له چیا دۆستێكى تر‌ى نییه، بۆیه به ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، "كورد له رابردوودا چه‌ندان جار تووشى ناپاكى و بێ به‌ڵێنى بووه، بۆیه هه‌میشه ده‌ڵێین، ئێمه جگه له چیا دۆستێكمان نییه".