نوێنه‌ری په‌یه‌ده له هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێت، له ناو توركیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌رده‌وامین له چالاكییه‌كانی خۆمان و ڕۆژئاوا له لایه‌ن وڵاتێكی داگیركه‌ره‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و بێده‌نگ نابین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر سلێمان عه‌ره‌ب نوێنه‌ری په‌یه‌ده له هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی توركیا له سه‌رێ كانی و گرێسپی بۆردمان ده‌كه‌ن و به هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره بوون، توركیا به‌شێوه‌یه‌كی تونده‌ڕه‌وانه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی مامه‌ڵه ده‌كات. روونیشى كرده‌وه كه به‌رده‌وامین له‌و به‌رخۆدانه گه‌وره‌ی كه له ناوچه‌كه هه‌یه به‌هۆی داگیركاری توركیاوه.
ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا، ئه‌وان شه‌ڕ ده‌بنه ناو كۆڵانه‌كانی توركیا
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌كانی توركیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان پارتی كرێكارانی كوردستان باسی له‌وه ده‌كرد له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا، ئه‌وان شه‌ڕ ده‌بنه ناو كۆڵانه‌كانی توركیا، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌یه‌ده له‌و باره‌وه گوتی، به‌رده‌وامین له به‌رخۆدان و چالاكی ڕۆژانه‌ی خۆمان له ناو توركیا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێرشه‌كانمان ده‌ست پێ كردووه و چه‌ند بنكه‌یه‌كی سوپای توركیا تێك شكێندراون له باكور، به‌ڵام شوێنه‌كان ئاشكرا ناكه‌ین.
ڕۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" ڕاگه‌یاند كه بریتییه له داگیركردنی به‌شێكی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌بیانووی پاراستنی وڵاته‌كه‌ی له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل. هێرشه‌كه سه‌ره‌تا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری سه‌رێ كانی بوو، دواتر بۆ ناوچه‌كانی تر بڵاو بووه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی