گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕووسیا له سووریا بڵاوی كرده‌وه، كه ژیان و كاره‌كانی سه‌ربازانی ڕووسیا له سووریا كراوه‌ته فیلمێكی سینه‌مایی و ساڵی داهاتوو له سینه‌ماكانی ڕووسیا په‌خش ده‌كرێت.
ڕستم كلۆبۆڤ گوته‌بێژ به ناوی ده‌سته‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، فیلمه‌كه ته‌نیا باس له لایه‌نی سه‌ربازی ناكات، كه هێزه‌كانی ڕووسیا له سووریا له پرۆسه سه‌ربازییه‌كان به‌شدارن، به‌ڵكوو له ڕووی هاریكاری مرۆیی و پشتیوانی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان گرووپه جیا جیاكانی سووریا و ژیانی سه‌ربازانمان له ڕووسیا به وردی له فیلمه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو.
زیاتر
گوتی، ئامانجمانه خه‌ڵكی ڕووسیا و دنیا بزانن، كه هێزه‌كانی ڕووسیا تا چه‌ند له خه‌می به‌رپاكردنی ئاشتی و هاریكاری مرۆیین بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو له ناوچه جیا جیاكانی سووریا.
ده‌یانه‌وێ په‌ره به سینه‌مای سه‌ربازی بده‌ن تا به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی پێشان بده‌ن و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی فیلمه‌كان به‌كاربهێنن
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا و ده‌سته‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕووسیا له سووریا كار ده‌كه‌ن، كه په‌ره‌ی زیاتر به بواری سینه‌مای سه‌ربازی بده‌ن و تا ڕاستییه‌كان بۆ ئێسته و داهاتوویش وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا له ناوچه‌كه بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی بمێننه‌وه.
داوایشی كرد، كه خه‌ڵكی ڕووسیا پێویسته سه‌رجه‌میان له سینه‌ماكان سه‌یری ئه‌و فیلمه بكه‌ن، تا كاره مه‌زنه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان ببینن، ئامانجمانه زۆرترین بینه‌ر له سینه‌ماكان بۆ سه‌یركردنی ئه‌و فیلمه ئاماده بێت.