مرۆڤ به گشتی و خانمان به تایبه‌تی كاتێك هێله‌كانی ته‌مه‌ن و چرچی له‌سه‌ر پێستی ڕووخساریان ده‌رده‌كه‌وێ زۆر نیگه‌ران ده‌بن و هه‌میشه ده‌یانه‌وێ چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه و ڕێ له پیر ده‌ركه‌وتنیان بگرن، هه‌ندێجار له كه‌سانی كه‌م ته‌مه‌نیش ئه‌و هێل و چرچبوونه‌ی پێست دروست ده‌بێ، پزیشكان و توێژینه‌وه‌كانیش پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه زه‌یتی گوێزهیند چاره‌سه‌رێكی سیحرییه بۆ له‌ناوبردنی چرچ و لۆچی پێست.
چوار ڕێ بۆ چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی چرچی پێستی ڕووخسار له ڕێی زه‌یتی گوێز هینده‌وه.
یه‌كه‌م: زه‌یتی گوێزهیند و ڤیتامین A، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێزهیند ڕێژه‌یه‌كی زۆری پێكهاته‌ی ئه‌مۆلیه‌تی تێدایه كه پێست نه‌رم و ته‌ندروست ده‌كات، هاوكات زه‌یتی ئه‌م ڤیتامینه‌یش ڕێ له كه‌وتن و كێشه‌كانی ژێره‌وه‌ی پێست ده‌گرێ و چاره‌سه‌ریان ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو پێكهاته‌كه به بڕێكی یه‌كسان له ده‌فرێك تێكه‌ڵ بكه‌ن و وه‌ك ماسكێك له ڕووخساری بده‌ن و دوای سه‌عاتێك به ئاوی شله‌تێن بیشۆن و له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی دووجار به‌رده‌وام بن، زۆرترین سوودی لێ ده‌بینن.
دووه‌م: زه‌یتی گوێز هیند و ڤیتامین C، هاڕاوه‌ی حه‌بی ڤیتامین C له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتی گوێز هیند و ئاردی برنج تێكه‌ڵ بكه‌ن و گیراوه‌یه‌كی لێ دروست بكه‌ن، ده‌توانن دڵۆپێك شیری خاویشی تێ بكه‌ن، ئنجا له پێستی ڕووخساری بده‌ن و دوای 20 خوله‌ك به ئاوێكی پاك بیشۆن، ده‌توانن مه‌ساجی پێستیشی پێ بكه‌ن، ئه‌مه‌یان سوودی زیاترتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
به تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م پێكهاتانه و به‌كارهێنانی وه‌ك ماسكێك ده‌توانرێ به خێرایی چرچبوونی پێست له‌ناو ببات
سێیه‌م: زه‌یتی گوێزهیند و دارچین، تێكه‌ڵكردنی ئه‌م دوو پێكهاته‌یه ڕێیه‌ی زۆر باش و به‌هێزه بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی چرچبوونی پێست، دارچین ڕێژه‌یه‌كی زۆری ینفلاماتۆریه‌سی تێدایه و گوێزهیندیش ترشی لاوریك، ئه‌م دوو پێكهاته زۆر به‌خێرایی و به‌شێوه‌یه‌كی سیحری چرچبوون له‌ناو ده‌به‌ن و پێستتان گه‌ش و جوان ده‌كه‌نه‌وه.
چواره‌م: زه‌یتی گوێزهیند و زه‌رده‌چه‌وه، كه‌وچكێك زه‌رده‌چه‌و تێكه‌ڵی چاره‌كی په‌رداخێك زه‌یتی گوێزهیند بكه‌ن و به ته‌واوی تێكه‌ڵی بكه‌ن و دواتر پێستی پێ مه‌ساج بكه‌ن و دوای 20 خوله‌ك له وشكبوونه‌وه، به ئاو بیشۆن و هه‌فته‌ی سێ جار ئه‌م هه‌نگاوه دووباره بكه‌نه‌وه و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م كاریگه‌رییه‌كانی به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.