ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكی له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر تره‌مپ و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه واشنتن زۆر مه‌غروور و لووتبه‌رزه و له كاتی ته‌نگانه دۆسته‌كانی ڕاده‌ستی تاریكی ده‌كات.
برێت ستیڤنس شرۆڤه‌كار و ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له بابه‌ته‌كه نووسیویه‌تی، واشنتن بووه‌ته نموونه خیانه‌تكردن و دۆستێك كه مانای هاوڕێیه‌تی و هاوپه‌یمانی نازانێت و له كاتی ته‌نگانه هاوڕێكانی له نێو تاریكی و كاره‌سات جێ ده‌هێڵێت.
جاران خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان به پیاوانی ڕێی ئازادی نێو ده‌برد و ئێسته شه‌رمه‌زارین و ده‌بێ ماڵئاوایی له ئه‌مه‌ریكای ئه‌و سه‌رده‌م بكه‌ین
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا تێیكه‌وتووه به بێباكی و لووتبه‌رزی و خۆبه‌زلزانی ناو ده‌بات و باس له ڕووداوێكی ساڵانی هه‌شتا ده‌كات و ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكای ئه‌وكات و ئێسته به‌یه‌كه‌وه بچوێنێ و به ڕوونی گۆڕانكارییه‌كان له خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت و نووسیویه‌تی، كاتێك كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای باشووری چین گوزه‌ریان ده‌كرد و خه‌ڵكی هه‌موو هه‌وڵ و سامانی خۆیان خه‌رج كردبوو، تا كه‌شتی دروست بكه‌ن و له ده‌ست ڕژێمی چین ڕزگاریان ببێ، هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا پێشوازیان لێ كردن و چینییه هه‌ڵاتووه‌كان به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان گوتووه، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا پیاوی ئازادی و پشتیوانی لێقه‌وماوانانن، دواتر ئه‌و خه‌ڵكه مافی مانه‌وه‌یان دواتر پێ درا و بوون به مرۆڤێكی ئازاد
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی نووسه‌ر ده‌ڵێ، شانازی به‌و ڕووداوه و ڕۆژه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێسته ده‌بێ شه‌رمه‌زار بین و به ده‌نگی به‌رز هاوار بكه‌ین، بمانبه‌خشن و ماڵئاوایی له ئه‌مه‌ریكایش بكه‌ن و بڵێین ماڵئاوا ئه‌ی پیاوانی ئازادی، چیتر ئه‌و قسه‌یه ناتوانرێ به سه‌ربازانمان و خه‌ڵكی
ئه‌مه‌ریكا بگوترێ، كه پیاوی ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤین له دنیا.