جیاواز له ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گوێزی هه‌ورامان زۆره و كوالێتیشی باشتره. به‌گوته‌ی شاره‌زایان، له‌مێژه هه‌ورامان گوێزی هێنده باشی به‌رهه‌م نه‌هێناوه. هه‌رچه‌نده گوێزه‌كه به‌شی پێداویستی ناوخۆ ناكات، به‌ڵام جووتیاران ده‌ڵێن گوێزی چیلی و ئه‌مه‌ریكی بازاڕی ئه‌وانی سست كردووه.
سه‌ره‌ڕای زۆری و باشی گوێزه‌كه، كه‌چی بازاڕی ئه‌مساڵی گوێز له هی 2018 سستتره
محه‌مه‌د نه‌سره‌دین خاوه‌ن گوێزێكه له هه‌ورامان، بۆ "وشه" گوتی، "ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گوێز زۆرباشه چ له ڕووی جۆری و چ له رووی زۆری". ئه‌و هۆكاره‌كه بۆ ئه‌و به‌فر و بارانه زۆره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه له وه‌رزی بارانی رابردوو له ناوچه‌كه باری و كه‌شوهه‌وا سارد بوو.
هاوكات سه‌ركۆ فایه‌ق كه له بیاره دووكانی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی هه‌یه، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "سه‌ره‌ڕای زۆری و باشی گوێزه‌كه، كه‌چی بازاڕی ئه‌مساڵی گوێز له هی 2018 سستتره".
پێ ده‌چێت بازاڕگه‌رمی ساڵی رابردووی گوێز له‌به‌رئه‌وه بێت كه بڕه‌كه‌ی كه‌م بوو، ئه‌مساڵ كه گوێز زۆره، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازاڕهكهیشی ده‌بێت و له‌وانه‌یه جووتیاران به هه‌مان نرخی ساڵی رابردوو نه‌توانن ساغی بكه‌نه‌وه.
سه‌ركۆ له‌باره‌ی نرخ گوتی "گوێز به‌پێی باش و خراپی، نرخه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام گوێزی ئاسایی كیلۆی به حه‌وت هه‌زاره و ئه‌گه‌ر جۆره‌كه‌ی زۆرباش بێت، تا 10 هه‌زار دینار به‌رز ده‌بێته‌وه".
به‌گوته‌ی ئه‌و دووكانداره گوێزی هه‌ورامان پێداویستی ناوخۆ پڕ ناكاته‌وه، بۆیه له ئێرانه‌وه گوێز هاورده ده‌كرێت و زۆر له فرۆشگه‌كانی هه‌ورامان له‌ته‌ك گوێزی هه‌ورامان، گوێزی ئێران ده‌فرۆشن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی گوێزی هه‌ورامان ناگاته هه‌ولێر و شاره‌كانی تر؟ ئه‌و دووكانداره باسی له‌وه كرد كه گوێزی هه‌ورامان له شوێنی خۆی ساغ ده‌كرێته‌وه و به‌شی شاره‌كانی تر ناكات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بیبه‌نه هه‌ولێر، ئه‌وا تێچووه‌كه‌یان زیاتر ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت كڕیاری تایبه‌تیش هه‌یه كه له هه‌ولێره‌وه داوای گوێزی هه‌ورامان ده‌كات و بۆی ره‌وانه ده‌كرێت.
هه‌ورامان خاوه‌نی 92 هه‌زار داری گوێزه و به‌رهه‌می ئه‌مساڵی ده‌گاته 80 تۆن
به‌پێی ئامارێك كه نه‌جمه‌دین عومه‌ر لێپرسراوی به‌شی باخداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" خستیه‌ڕوو، 92 هه‌زار دار گوێز له هه‌ورامان هه‌ن.
هاوكات دیاری تۆفیق ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ له بیاره، باسی له‌وه كرد كه بڕی به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گوێز نزیكه‌ی 80 تـۆن ده‌بێت.
ئه‌و ڕوونی كرده‌وه، گوێزی ئه‌مه‌ریكی و ئۆكرانی و چیلی كه له بازاڕه‌كانی كوردستان به نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشرێن، كاریگه‌ری خراپیان كردووه‌ته سه‌ر گوێزی هه‌ورامان، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و گوێزانه نه‌هێنرێته بازاڕه‌كانی كوردستان، ئه‌وا نرخی گوێز زیاتر ده‌بێت و جووتیاران زیاتر په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی ده‌ده‌ن.
وشه/ هه‌ورامان - شه‌فیق بانیشاری