ده‌رچوونى قه‌یس سه‌عید به یه‌كێك له بومه‌له‌رزه نوێیه‌كانى گۆڕه‌پانى سیاسى توونس داده‌نرێت، ئه‌و كه مامۆستایه‌كى زانكۆ و كه‌سێكى ساده و ساكاره، له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى توانى ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و ببێت به سه‌رۆكى توونس.
دوێنێ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى توونس به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداربووانى ركابه‌رییه‌كه ته‌نیا دوو كه‌س بوون، قه‌یس سه‌عید كه هیچ پێشینه‌یه‌كى سیاسی نییه و مامۆستاى زانكۆیه. ئه‌ویتریشیان نه‌بیل قهڕویى بوو، كه ده‌رچوونى ئه‌ویش چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ى له گه‌ڕى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رچوو، له گرتووخانه بوو.
گه‌ڕى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى توونس له 15ى ئه‌یلوولى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، دوێنێ 13ى تشرینى دووه‌م گه‌ڕى دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو. له قۆناغى یه‌كه‌م 26 كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى توونس تۆمار کرابوون. به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته قاید باجى سهبسى له 14ى ئابى رابردوو مرد، ده‌بوایه به زووترین كات هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوه بچێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رایى كه كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توونس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، قه‌یس سه‌عید له 75 %ى ده‌نگه‌كانى به ده‌ست هێناوه و ئه‌مه‌یش رووداوێكى له‌ناكاو بوو، چونكه قه‌یس هیچ پێوه‌ندییه‌كى سیاسى له‌گه‌ڵ حزبه‌كان نییه، ته‌نانه‌ت هیچ ئه‌زموونێكى سیاسیشى نییه، به‌ڵام وه‌ك چاودێرانى سیاسى و شاره‌زایانى كاروبارى توونس ده‌ڵێن، ئه‌م وڵاته هه‌میشه وایه، له ته‌واوى وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بى جیاوازتره.
قه‌یس سه‌عید كێیه؟
قه‌یس سه‌عید له ساڵى 1958 له توونس له‌دایكبووه، وه‌ك سه‌رچاوه توونسییه‌كان باسى لێوه ده‌كه‌ن، قه‌یس له خێزانێكى خوێنده‌وار گه‌وره بووه، ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ى پێگه‌ى دیارى رۆشنبیرى و ئه‌كادیمییان هه‌بووه. له ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو قه‌یس وه‌ك مامۆستایه‌كى زانكۆى به‌ناوبانگ ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر له نەوەدەکانی سەدەی رابردوو له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى له چه‌ندان په‌یمانگه و زانكۆ وانه ده‌ڵێته‌وه.
قه‌یس سه‌عید هیچ ئه‌زموونێكى له ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت نییه
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له ماڵپه‌ڕى "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى قه‌یس سه‌عید هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تى كه ناوى ئیشراق شبیله و ئه‌ویش پێگه‌یه‌كى دیارى هه‌یه له توونس و دادوه‌ره. سكاى نیوز له‌باره‌ى بارودۆخى دارایى سه‌عید ده‌ڵێ "سه‌عید له شوقیهكى به‌كرێ له شه‌قامى ئیبن خه‌لدوون له‌ناو سه‌نته‌رى توونسى پایته‌خت نیشته‌جێ بووه" له‌گه‌ڵ ئیشراق سێ منداڵیان هه‌یه.
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانى باس له‌وه ده‌كات، قه‌یس هیچ ئه‌زموونێكى سیاسى نییه، ته‌نانه‌ت پێوه‌ندى به هیچ حزبێكه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت هیچ رۆژێكیش له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بووه، كه‌چى به زۆرینه‌ى ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆكى توونس هه‌ڵبژێردرا.
بێ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن بوو به سه‌رۆك
ئه‌وانه‌ى چاودێرى به‌ڕێوه‌چوونى دوو گه‌ڕى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى توونسیان كردووه، ده‌ڵێن قه‌یس سه‌عید هیچ پاره‌یه‌كى ئه‌وتۆى بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن خه‌رج نه‌كردووه، به‌ڵكو قوتابییه‌كانى بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه. كه‌چى پێش به‌ڕێوه‌چوونى گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن، قه‌یس سه‌عید له‌گه‌ڵ نه‌بیل قهڕویى ركابه‌رى، به‌شدار دیبه‌یتێكى ته‌له‌ڤزیۆنى كردووه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جار له سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوسه‌رى سه‌عید دادوه‌ره و بڕیارى داوه دوور بێت له ده‌سه‌ڵات
ئاژانسه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن رێبازى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى سه‌عید شۆڕشگێڕانه‌یه، هه‌رچه‌نده خۆى له ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌سێكى کۆنەپارێزە و پابه‌نده به داونهریتهكانى خێزاندارییه‌وه. ئه‌و دووپات له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى شۆڕشى به‌هارى عه‌ره‌بى ده‌كاته‌وه كه هه‌ر ئه‌م شۆڕشه بوو كۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى زه‌ینولعابدین بن عه‌لى هێنا.
دواى شۆڕشه‌كه قه‌یس به‌شدار بووه له داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى توونس، ته‌نانه‌ت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له زمانى عه‌ره‌بى و له یاسا و ده‌ستوور شاره‌زا بووه، شوێنپه‌نجه‌ى له ده‌ستووره‌كه دیاره. هه‌رچه‌نده ئه‌مجاره زۆربه‌ى گه‌نجان له هه‌ڵبژاردنى توونس دوور بوون و هه‌وڵیان ده‌دا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌یه‌كه‌وه سزا بده‌ن، كه‌چى له چانسى قه‌یس سه‌عید زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان پێ داوه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 -20 ساڵان بووه.
ئیشراقى هاوسه‌رى سه‌عید كه هانده‌رى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراو بووه، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، تا بتوانێ هه‌وڵ ده‌دات پۆستى خانمى یه‌كه‌مى وڵات پوچه‌ڵ بكاته‌وه و خۆى و منداڵه‌كانى دوور بن له ده‌سه‌ڵات.
كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ رووبه‌ڕووى سه‌عید ده‌بێته‌وه
ماڵپه‌ڕى یۆرۆنیوز باسى له‌وه كردووه، له ده‌ره‌وه و ناوخۆى توونس له رۆژانى سه‌رۆكایه‌تى كه پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێت، كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ رووبه‌ڕووى قه‌یس سه‌عید ده‌بێته‌وه، ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى له ناوخۆ هه‌ن له هى ده‌ره‌وه بچووكتر نین.
یه‌كه‌م ئاسته‌نگ رووبه‌ڕووى سه‌عید ده‌بێته‌وه، پێویستە له‌ناو په‌رله‌مان پاڵپشتى بۆخۆى دروست بكات، چونكه ئه‌و پێشتر پێوه‌ندى به هیچ حزبێكه‌وه نەبووە، هه‌روه‌ها قه‌یس به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، تا ئێسته هیچ هه‌ڵوێستێكى روونى سه‌باره‌ت به ره‌وته توندڕه‌وه‌كان نییه، بۆیه خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى له‌م هه‌ڵوێسته ئاسته‌نگێكى تر ده‌بێت.