ئێواره ئه‌مڕۆ له‌كاتى كاركردن له‌سه‌ر یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانى سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى زاخۆ، ئیسكهلهیهكى كاركردن له نهۆمى حه‌وته‌م ده‌كه‌وێته خواره‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ش كرێكار بوونه قوربانى، پێنج له‌و قوربانیانه گیانیان له ده‌ست دا.
هه‌ڤاڵ سه‌برى وه‌كو شایه‌تحاڵ له نزیك ڕووداوه‌كه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئۆكۆتۆبه‌ر كومه‌ڵێك كرێكار له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانى نیو زاخۆ له سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى زاخۆ ده‌كه‌ونه خواره‌وه.
زیاتر گوتى، "كرێكاره‌كان له‌سه‌ر ئیسكهلهى كار بوون، به‌هۆى ئه‌وه ئیسكهلهكه سست بوو ده‌كه‌ون. به‌داخه‌وه دوو كرێكار گیانیان له ده‌ستدا و پێنج كرێكارى تریش برینداربوون".
له نهۆمى حه‌وته‌م ده‌كه‌ونه خواره‌وه
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و شایه‌تحاڵه، كرێكاره‌كان خه‌لكى شارى دهۆكن و دوو كرێكاره گیانلهدهستداوهكهش براى یه‌كترن، له نهۆمى حه‌وته‌م ده‌كه‌ونه خواره‌وه، ناوه‌كانیان حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا و ئاراز عه‌بدوڵا، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25 بۆ 30 ساڵه.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆرى