هه‌وڵه‌كان بۆ تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان به‌رده‌وامی هه‌یه. لیژنه‌ی شاره‌وانی په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی ره‌شنووسی یاسایه‌كه‌ی كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا بخرێته كارنامه‌ی دانیشتنه‌وه. په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌كه ده‌ڵێ، ره‌شنووسه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسه‌كه، 200 هه‌زار خانوو تاپۆ ده‌كرێن.
لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، تاوتوێی ره‌شنووسی یاسای تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكانی له هه‌رێمی كوردستان كرد، دوای ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانی تێبینی و سه‌رنجی خۆی خسته سه‌ر پڕۆژه پێشنیاره‌كه‌ی لیژنه‌كه.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پڕۆژه پێشنیاره‌كه‌ی ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كرد
پڕۆژه پێشنیاری تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى شاره‌وانی په‌رله‌مانی كوردستان له وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی رابردوو له‌لایه‌ن لیژنه‌كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرا، بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پڕۆژه پێشنیاره‌كه‌ی ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كرد.
پڕۆژه‌كه له 10 ماده پێكهاتووه، رۆژی دووشه‌م له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرایه‌وه و رۆژی سێشه‌م له‌لایه‌ن لیژنه‌ى شاره‌وانی گفتوگۆ له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كرا.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، نزیكه‌ى 200 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌ن كه له‌سه‌ر زه‌وی حكوومه‌ت به زیاده‌ڕۆ كراون به خانوو. وه‌ك ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه ده‌ڵێ، ئامانج له پڕۆژه‌كه كۆتاهێنان به خانووی زیاده‌ڕۆ له كوردستان و تاپۆكردنی ئه‌وانه‌ى ئێسته هه‌ن.
سیپان ئامێدی بۆ "وشه" گوتی، "پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كراوه تا له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان بخرێته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت، بۆیه هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك چاوه‌ڕوانكراوه له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م روو بدات، چونكه په‌رله‌مانتاران سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ده‌ده‌ن".
"به‌ڵام به‌گشتى ئه‌وه‌ى ئێسته هه‌یه ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا له رێی لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان، ئه‌و خانووه زیاده‌ڕۆیانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی حكوومه‌ت دروست كراون، تاپۆ بكرێن، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا لیژنه‌كه بڕێك پاره بۆ هه‌ر زه‌وییه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌مه له‌ناو سه‌نته‌ری شار و شارۆكه و شاره‌دێیه‌كان جیاوازی ده‌بێت" ئامێدی وای گوت.
به گوته‌ی ئه‌و، "دوای كۆتاهاتنی ئه‌و پرسه، چیتر رێ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت خانوو له‌سه‌ر زه‌وی حكوومه‌ت به زیاده‌ڕۆ بنیات بنێ".