له سه‌رده‌می گریكدا، وێنه‌ی رووت وه‌ك یه‌كێك له شوێنه‌واره به‌نرخه‌كان ته‌ماشا كراوه، هه‌روه‌ها كێشانی پێوه‌ندیی سروشتی و ده‌گمه‌نی سێكس (شواژ) له تابلۆدا، ره‌واجی زۆر بووه. ئه‌و سه‌رده‌مانه كه تێیدا هه‌م هونه‌ر باڵا بوو، هه‌م مرۆڤیش به به‌ها، جه‌سته ده‌كرایه نوێنه‌ری رۆح و له كاری هونه‌ریدا نیشان ده‌درا.
مێژوو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رووتبوونه‌وه له شارستانیه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دوور ده‌ستی پێ كرد و تۆوه‌كه‌ی گه‌یشته هونه‌ری رۆژئاوا، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌رده‌می هێلێنستی یان به‌ر له زاین، ئه‌م جۆره هونه‌ره له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا درێژه‌ی پێ ده‌درێت، وێنه و په‌یكه‌ری رووت كه له پاش ده‌سه‌ڵاتداریی كه‌نیسه و پیاوانی ئاینی كه‌وتنه به‌ر هێرشی له‌ناوبردن، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ شوێنه‌واری ئه‌و جه‌سته رووتانه ماونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده كه‌م نه‌بوون به‌ئاسانی له‌ناو ببرێن.
له رۆژهه‌ڵاتی ناوینیشدا بۆ یه‌كه‌م جار كه له ساڵی 1908 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی میسر دامه‌زرا، شانبه‌شانی وانه‌كانی زمانی فڕه‌نسی و ئیتالی، نمایشكاری رووت هه‌بوون كه فۆتۆیان ده‌گیرا و وێنه‌یان ده‌كێشرا، یه‌كه‌م مۆدێلی كچیش، كچی "عه‌بدولوه‌هاب هه‌یكه‌ل" بوو كه یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆلێژهكهیه.
ئه‌و وێنه رووتانه‌ی ده‌گیران، زیاتر وێنه‌ی كچانی میسری بوون و له‌لایه‌ن وێنه‌گرانی بیانییه‌وه ده‌گیران، وێنه‌كانیش ده‌كرانه پۆسكارت و له‌گه‌ڵ نامه و پیرۆزبایی دهگۆڕانهوه.
به‌ڵام گه‌لی كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی به ئاینی ئیسلامه‌وه پابه‌ند بوو، ته‌نیا له شیعردا خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرینین له‌م هونه‌ره‌دا، به‌تایبه‌تی شیعری فۆلكلۆری له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌وڵه‌مه‌نده.
له‌م رووه‌وه و له شیعرێكی فۆلكلۆریدا كه مێژووه‌كه‌ی پتر له 200 ساڵه، به‌پێی زانیاریی مه‌قامبێژ "شه‌وكه‌ت كاكه‌یی" هاتووه:
شوكرانهم وهتوو خودای بێ خه‌یاڵ
شه‌وگاری ئه‌مشه‌و بۆم بكه‌ی وه‌ساڵ
ئیمشه‌و تا به‌یان ده‌م له‌ناو ده‌م بوو
ده‌سن سهڕافهی ناو سینه‌و مهم بوو.
له مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌ده‌بی كوردیشدا چه‌ند شاعیرێك له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، شیعری ئیرۆتیكی جوانیان نووسیوه، دیاریترینیان (قوبادی جه‌لی زاده و هێرۆ كورده)ن. وه‌لێ له رووی شێوه‌كارییه‌وه تا ئێسته له ره‌گه‌زی نێر هونه‌رمه‌ندێكی تایبه‌ت و پسپۆڕ له شێوازی ئیرۆتیك په‌یدا نه‌بووه، كه‌چی ژنێك زۆر بوێرانه به‌ناوی مه‌عسوومه مسته‌فازاده ناسراو به "هه‌وار بۆكانی" له شاری بۆكان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌م بواره‌دا ئه‌سپی خۆی تاو داوه و تایبه‌تمه‌ند له بواری شێوه‌كاریی ئیرۆتیكدا خاوه‌نی ده‌یان تابلۆی جوان و سه‌رنجڕاكێشه.
هه‌وار /26 ساڵ/ شێوازی كوبیسمی تێكه‌ڵ به ئهكسپێرسیۆنیسم و ئیرۆتیك كردووه، هزر و بڕواكانی هاوار، له هونه‌ری ئیرۆتیكدا واته شێوازی ڕووت، خۆیان ده‌رخستووه.
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌هۆی داونه‌ریت و دۆخی ژیان، به ده‌گمه‌ن له‌م شێوازه هونه‌رییه كار ده‌كرێ، یان كاریش كرابێ به ئاشكرا نه‌بووه
هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری ئێمه به‌گشتی رێباز و شێوازی ریالیزم به‌كار دێنن، به‌ڵام هاوار شێوه‌كاریی ئیرۆتیكی، به شێوازی كووبیسم ده‌رخستووه و به تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كان، شادبوون و خه‌مۆكیی كاره‌كته‌ره‌كانی ده‌رخستووه.
كه مرۆڤ له پێشانگه و تابلۆكانی راده‌مێنێت، زیاتر هونه‌ری ڕیالیزم به‌رچاوه، به‌ڵام ئایا هه‌موو بیر و بۆچوون و هاوارێك، به هونه‌ری ڕیالیزم ده‌رده‌بڕێ؟ هاوار هه‌رچه‌نده هونه‌ری گرافیكی خوێندووه، لێ به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی تاكه‌كه‌سیی خۆی كاری كردووه و دوای ته‌واوبوونی زانكۆ به شوێن رێبازی خۆی كه‌وتووه.
شاكاره‌كانی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی وه‌ك "پیكاسۆ و فریدا كالۆ" كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هزر و نیگاكانی هاوار جێ هێشتووه و زۆر هانده‌ری بوون بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به خاوه‌ن شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی. به‌گوته‌ی خۆی "لای هیچ نێگاركێش و مامۆستایه‌ك فێر نه‌بووه و ته‌نیا بۆ خۆی كاری كردووه".
به‌هۆی ئه‌و شێوازه‌ی له‌سه‌ر تابلۆكانی كاری كردووه، تابلۆكانی وه‌ك هێڵێكی سوور ده‌بینرێن و ناتوانێ به ئاشكرا له گشت شوێنێك نیشانیان بدات. ته‌نیا یه‌كه‌مجار له سه‌قز شوێنێك ده‌گرێ و ئیتر هه‌رچۆنێك بێت توانیویه‌تی له‌وێ پێشانگه‌یه‌كی یه‌ك ڕۆژه بكاته‌وه، ئه‌ویش به ئاشكرا نه‌بووه.
ئێسته هاوار له چه‌ند گه‌له‌رییه‌ك له تاران هه‌وڵی داوه جێی تابلۆكانی بكاته‌وه، به‌ڵام ره‌زامه‌ندی پێ نه‌درا، بۆیه ناتوانێ بێ له دنیای مه‌جازی، به ئاشكرا له هیچ شوێنێكی تر تابلۆ ئیرۆتیكییهكانی بخاته ڕوو.
هاوار ئێسته ته‌نیا ژنه هونه‌رمه‌ندی كورده به‌بێ گرینگی‌دان به ڕه‌گه‌ز و هه‌موو چوارچێوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێوه‌ست به داونه‌ریت، تێده‌كۆشێت بۆ ژیانێكی پڕاوپڕ له ئازادی و ڕووتبوونه‌وه. سه‌رجه‌م تابۆ و بڤه ناڕه‌واكان تێكده‌شكێنێ و ڕاستیی ئاوات و خولیای مرۆڤ، به په‌نجه‌كانی ده‌نه‌خشێنێ و ده‌یانخاته به‌رچاو.
هاوار له‌و ده‌گمه‌نه هونه‌رمه‌ندانه‌یه به پێنووس و بۆیه‌كان، خه‌بات ده‌كات بۆ ئازادی و سنوور و دابهستهبوونه تێكده‌ره‌كان تێپه‌ڕ ده‌كات و به زمانی هونه‌ر وانه‌ی ئازادی ده‌ڵێته‌وه.
ساڵی 2018 به هاوكاری هاوڕێ گه‌شبینه‌كانی، توانیویه‌تی شوێنێكی گونجاو بۆ پێشاندان و نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ڕێكبخات و به گه‌شبینی و سه‌رنجڕاكێشان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان، پێشوازی له كاره‌كانی كراوه.
وه‌ك ژنه شێوه‌كارێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه هونه‌ره‌كه‌ی به هێڵێكی سوور ده‌بینرێ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده به هزره، سه‌لماندوویه‌تی ئێمه‌ی كوردیش ده‌توانین له هه‌موو بواره‌كاندا به‌شدار بین و بۆ ڕزگاری له‌و بارودۆخی چه‌قبه‌ستووه، هه‌روه‌ها تێ‌بكۆشین و به ئازادیی هه‌ڵبژاردنی سه‌بك و شێوازی شێوه‌كاری، بۆ نواندنی بیر و بۆچوون و ڕوانگه‌كانمان هه‌وڵ بده‌ین. ئه‌مه‌یش به ئاسانی ناكرێت، مه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندانی چه‌شنی هاوار بۆكانی بوێر و ده‌گمه‌ن، ئه‌و ڕچانه بشكێنن.
سه‌رچاوه:
1- قسه‌وباسێكی تایبه‌ت له هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "مه‌عسوومه مسته‌فازاده" ناسراو به"هاوار".
2- هێرۆ كورده: ئیرۆتیك له هونه‌ری فۆتۆگرافی/ ماڵپه‌ڕی رووداو.
وشه/ ستار جه‌باری