وەزیری دارایی: گەشبینین بە ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا

:: PM:03:04:15/10/2019 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەشبینین خۆی ڕادەیەگەیەنێت بە ڕێكەوتن لەگەڵ عێراق بۆ بودجەی ساڵی 2020 بەوەی دەرئەنجامەکەی لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك بێت.

ئەمرۆ سێشەم  15ی تشرینی یەكەم، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، دەیڤید تافور سەرۆكی شاندی بازرگانی ئەمەریكا بە یاوەری بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئەمەریكا لەگەڵ نوێنەرانی چەندین كۆمپانیای بازرگانی سەردانی وەزارەتی داراییان كرد.

وەزیری دارایی و ئابووری بە شاندەكەی ڕاگەیاند، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە، هانی كۆمپانیا بیانییەكان بدەین بۆ ئەوەی سەرمایەكانیان لێرە بخەنە گەڕ، چونكە كوردستان باشترین ژینگەی سرووشتی هەیە بۆ بەرهەمی هەمەجۆری كشتوكاڵی و گەشتوگوزار و پیشەسازی.

راستە لە ئێستەدا لە نێوان هەولێر و بەغدا كێشە هەیە بەڵام، ئێمە گەشبینین بەوەی بگەینە دەرئەنجامێك 
لە بارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گوتی، راستە لە ئێستەدا لە نێوان هەولێر و بەغدا كێشە هەیە بەڵام، ئێمە گەشبینین بەوەی بگەینە دەرئەنجامێك لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك بێت، هەروەها ستراتیژی كاركردنی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ بەغدا لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2020 بگەینە ڕێكکەوتن.




وشە - رامیار جەواد