له راپۆرتێكدا ئاژانسى فڕانس پرێس باس له‌وه ده‌كات، وه‌زیرى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن تره‌مپه‌وه راسپێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كشانه‌وه بۆ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانى سووریا روون بكاته‌وه، چونكه ئه‌وان به هۆى پشتكردنیان له كورد هه‌ست به شه‌رمه‌زارى و نه‌نگیی ده‌كه‌ن.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى تشرینى یه‌كه‌م، راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى " كورد به هۆى باردۆخه‌كان هاوپه‌یمانى واشنتنن". له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كه كورد دیارترین پێكهاته‌ى ئه‌م هێزانه‌یه، له ماوه‌ى رابردوودا به‌رده‌وام به هۆى بارودۆخه‌كه‌وه هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا بوون، كه‌چى ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه هه‌وڵى داوه هاوپه‌یمانى مێژووی خۆى له‌گه‌ڵ توركیا نۆژه‌ن بكاته‌وه.
فرانس پرێس ده‌ڵێ دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى دا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریك له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بكێشێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى شه‌ڕڤانه كورده‌كان له پاراستن بێبه‌ش بكات، كاتێك توركیا هێرشیان ده‌كاته سه‌ر. له هه‌مان كاتیش‌دا دۆناڵد تره‌مپ داواى له راین ماكارسى وه‌زیرى سوپاى ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆئه‌وه‌ى سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه بدات كه گۆڕه‌پانى جه‌نگه‌كه نزیكن.
فڕانس پرێس ده‌ڵێ ئه‌وان له سووریا هه‌ست به نائومێدى و شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌ن، چونكه پشتیان له هاوپه‌یمانه كورده‌كانیان كردووه، كه له جه‌نگى دژ به داعش به یه‌كه‌وه بوون، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌وان وایكردووه ماكارسى بڵێ "پێویسته كاتى ته‌واومان له‌به‌ر ده‌ست بێت بۆئه‌وه‌ى ئاڵۆزى بارودۆخه‌كه بۆ سه‌ربازه‌كانمان روون بكه‌ینه‌وه".
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت ماكارسى له میانه‌ى گوتارێك بۆ سه‌ربازه‌كان باسى له ململانێى كۆنى نێوان كورد و توركیا كردووه، گوتوویه‌تى كورده‌كان داواى خۆڕێبه‌رى ده‌كه‌ن و كه‌چى توركیا به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات.
هه‌ر ماكارسى گوتوویه‌تى ئێسته ئه‌مه‌ریكا دوو هاوپه‌یمانى هه‌یه، به‌رژوه‌ندى دژى یه‌كتریان هه‌یه، ده‌بێت بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه چ پێوه‌ندیییه‌ك له نێوان ئه‌وان و رێكارییه‌كان هه‌یه كه ده‌بێت له سه‌ر ئاستى نیشتمانى ئێمه ئه‌نجامى بده‌ین.
زۆرێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆ تایبه‌ته‌كانیان باسیان له‌وه كردووه، رۆژێك نه‌بووه به كرده‌نى بكه‌ونه به‌رده‌م ئه‌م دوو بژارده‌یه‌وه، توركیا كه ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سییه و چه‌ندان بنكه‌ى ستراتیژى ئه‌مه‌ریكاى تێدایه، له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌یه‌كى كوردى له سووریا كه ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى دژ به داعشى كردووه‌ته هه‌لێك بۆ دانانى ده‌سه‌ڵاتێكى خۆڕێبه‌رى.
وشوا لاندیس پسپۆڕ له كاروبارى سووریا له زانكۆى ئۆكلاهۆما ده‌ڵێ "تره‌مپ بڕیارى دا كه توركیا بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر له كورد گرنگتره". دواتریش ده‌ڵێ "بڕوام وا نییه كه تره‌مپ به ته‌نیا بڕیارى دا بێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا توركیا زۆر به گرنگ ده‌زانێ بۆئه‌وه‌ى به‌رگرى له به‌رژوه‌ندییه‌كانى بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌ردۆغانیش دركى به‌وه كردووه، كه ئه‌مه‌ریكا له پێناو كورد شه‌ڕ له دژى توركیا ناكات".
فرانس پرێس ده‌ڵێ مارك ئیسپه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا هه‌رچه‌نده هه‌ڵسوكه‌وتى توركیاى به "نابه‌رپرس" وه‌سف كردووه، كه‌چى هیچى له ده‌ست نه‌هاتووه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت بڕیارى كشانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانى بدات، كه ژماره‌یان هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
وه‌زیرى به‌رگرى باسى له‌وه‌یش كرد پێوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا كێشه‌ى تێكه‌وتووه، بۆیه داواى له ئه‌ندامانى تر‌ى هاوپه‌یمانى ئه‌تڵه‌سى ده‌كات سزاى ئه‌نكه‌ره بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانى سه‌ربازى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا هێشتا له ژێر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه.
تره‌مپ وه‌زیرێكى راسپاردووه بڕیارى كشانه‌وه‌یان بۆ روون بكاته‌وه
سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى "ئه‌مه‌ریكان سیكیوریتى پرۆجیكت"روونى كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا 50 بۆمبى ئه‌تۆمى له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیكى توركی هه‌ڵگرتووه، كه به گه‌وره‌ترین بنكه‌ى ئه‌مه‌ریكى داده‌نرێت له توركیا. ئه‌م بنكه‌یه له رۆژانى جه‌نگى سارده‌وه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت، نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له خۆ ده‌گرێت. له رووى سه‌ربازییشه‌وه ئه‌م بنكه‌یه رۆڵێكى گرنگى له جه‌نگى دژ به داعش و ته‌واوى جموجۆڵه‌كانى تر ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه هه‌بووه.
ستیڤن كوك ئه‌نجوومه‌نى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، باسى له‌وه كردووه، توركیا پێیوایه یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل پێوه‌ندى راسته‌وخۆى به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه، كه له ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه شه‌ڕى له دژى توركیا راگه‌یاندووه. كوك ده‌ڵێ كاتێك توركیا بینیان ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه دروست ده‌كات زۆر نیگه‌ران بوو.دواتریش ده‌ڵێ "پێوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا به‌و هێزانه‌وه به‌هۆى بارودۆخه‌كه بوو".
سه‌نته‌رێكى ئه‌مه‌ریكى: ئه‌مه‌ریكا 50 بۆمبى ئه‌تۆمى له توركیا داناوه
فرانس پرێس له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ "له‌راستیدا ئه‌مه‌ریكا بوو كه پێنشیازى بۆ یه‌په‌گه كرد ناوى خۆى بگۆڕێت ئه‌مه‌یش كاتێك بوو كه له ساڵى 2015 بڕیارى دا هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانه كورده‌كان بكات، ریمۆند تۆماس كه فه‌رمانده‌ى هێزه تایبه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه، باس له‌و به‌سه‌رهاته ده‌كات و ده‌ڵێ "به كورتییه‌كه‌ى پێمان گوتن ده‌بێت ناوى خۆتان بگۆڕن". دواتر ده‌ڵێ "گوتیان هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، منیش بینیم وشه‌ى دیمو‌كراتى له‌و په‌ڕى زیره‌كی دایه و كه‌مێك له متمانه‌یان پێ ده‌دات".