ئه‌مرۆ كۆمپانیای گووگڵ نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی گووگڵ پیكسڵ چوار و گووگڵ پیكسڵ جوار ئێكس ئێڵ خسته بازاڕه‌وه كه له‌رووی هێز و دیزاینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروست كراون، جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، مۆبایله‌كانمان جوانترین وێنه ده‌گرن، چونكه له كامێراكایدا سیسته‌مێكی تایبه‌تمان به‌كارهێناوه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می گووگڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، گووگڵ وه‌ك هه‌ر كۆمپانیایه‌كی تر ساڵانه مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز ده‌خاته بازاره‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش یه‌كێك له نوێترین جۆره‌كانی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویش "گووگڵ پیكسڵ چوار و گووگڵ پیكسڵ ئێكس ئێڵن".
پیكسڵ چواریش سێ كامێرای هه‌یه و سیسته‌می 4K تێدا كارایه
گووگڵ له‌م باره‌یه‌وه گوتی، مۆبایله‌كانمان به‌وه ناسراون كه له‌ڕووی كوالێتی وێنه‌گرتنه‌وه زۆر ناوازه‌ن، هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه كۆنه‌كانمان پیكسڵ چواریش سێ كامێرای هه‌یه كه جوانترین وێنه ده‌گرن، چونكه سیسته‌می 4K تێدا كارایه.
جگه له‌وه‌یش مۆبایله‌كه له‌ڕووی پرۆسێسهریشهوه زۆر به‌هێزه، چونكه سناپ دراگۆنی 855 پله‌سی بۆ دانراوه و ڕامی شه‌ش گێگابایتیان بۆ داناوه، هه‌روه‌ها پیكسڵ چوار شاشه‌كه‌ی 6.50 ئینجه و پیكسڵ چوار ئێكس ئێڵیش شاشه‌كه‌ی 7.00 ئینجه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كانیان له 799 دۆلاره‌وه ده‌ست پێ بكات بۆ 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.