سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی دیموكراته‌كان به توندی هێرشی كرده سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی مایك پێنس و ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه ئه‌نجامیان داوه و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به "ئابڕووبه‌ر" ناوبرد.
نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و چاك شومه‌ر سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش دا به توندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نكه‌ره‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر متمانه‌كردن به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوبرد و به كارێكی ئابڕووبه‌رانه‌یشیان باس كردووه.
تره‌مپ ده‌یه‌وێ به ئاشتی ڕێ بۆ توركیا خۆش بكات ڕۆژهه‌ڵاتی فورات داگیر بكات و كارێكی شه‌رمه‌زاركه‌ره
پیلۆسی و شومه‌ر ده‌ڵێن، ئه‌مه په‌یامێكی زۆر ترسناكه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان و دوژمنه‌كانیشمان، ئه‌وان چیتر ناتوانن متمانه به هیچ وشه و بۆچوونێكی ئێمه بكه‌ن، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه، ڕێ به داگیركردنی خاكی سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌دا، ئه‌مه‌یش هه‌مان ئه‌و ئامانجه‌یه كه توركیا ده‌یخوازێت، به‌مشێوه‌یه ئه‌ردۆغان هیچی له ده‌ست ناچێ و هێزه‌كه‌یشی ماندوو نابێ، تره‌مپ ئامانجه‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پرۆژه بڕیاری سزادانی توركیا ده‌خاته به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كانه‌وه و قورسترین سزا به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره ده‌سه‌پێنێت.