مانگۆ به یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه و زۆر جۆریشی هه‌ن، یه‌كێك له جۆره‌كانی مانگۆ بریتیه له مانگۆی سه‌وز كه به سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین Cی داده‌نرێت، جیا له‌وانه‌یش زۆر سوودی گرنگ به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت كه له خواره‌وه گرنگترینیان ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ نزم ده‌كاته‌وه، خواردنی مانگۆی سه‌وز كۆلیسترۆل نزم ده‌كاته‌وه، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڕیشاڵ و ڤیتامینی تێدایه، به تایبه‌ت كۆلیستڕۆڵی زیانبه‌خش ئێل دی ئێل له‌ناو ده‌بات و ئاستی كۆلیستڕۆڵی سوودبه‌خش زیاد ده‌كات، جیا له‌وه‌یش پۆتاسیۆمی زۆر تێدایه كه یارمه‌تی چالاككردنی سووڕی خوێن ده‌دا و په‌ستانی خوێن كۆنتڕۆڵ ده‌كات و لێدانی دڵ باشتر ده‌كات و له مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته ده‌تپارێزێت.
دووه‌م: هه‌رس باشتر ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ئاوسانی سكت كرد، ئه‌وا تووشی به‌دهه‌رسی بوویت، مانگۆیهكی سه‌وز چاره‌سه‌رێكی سیحری و خێراییه، بۆ ڕزگاربوون له ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه، بۆیه له كاتی تووشبوون به‌م حاڵه‌ته پێویسته هه‌میشه مانگۆتان له‌بیر بێت.
كۆلیستڕۆل له‌ناو ده‌بات و ژه‌هری جه‌سته ده‌كاته ده‌ره‌وه و له جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌تپارێزێ
سێیه‌م: ڕێ له جه‌ڵته ده‌گرێت، خواردنی مانگۆ كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پۆتاسیۆمه و ئاستی سۆدیۆم له جه‌سته ڕێك ده‌خات، ڕێ له تووشبوون به جه‌ڵته ده‌گرێت.
چواره‌م: ناڕێكی گه‌ده و نارهوانی ڕیخۆله،
مانگۆی سه‌وز بڕێكی زۆر پێكتهینی تێدایه كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوێ و هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكرێ، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی گه‌ده و ڕیخۆڵه ده‌كات، سكچوون و به‌دهه‌رسی و قه‌بزی له‌ناو ده‌بات.
پێنجه‌م: كێشه‌كانی جگه‌ر له‌ناو ده‌بات، مانگۆی سه‌وز ڕێ له هه‌وكردنی ڕیخۆڵه ده‌گرێ و به‌كتریا و ڤایرۆسی و ماده زیانبه‌خشه‌كان ده‌كاته ده‌ره‌وه، یارمه‌تی زۆری جگه‌ر ده‌دا، له كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری له‌ش.