داوای هاوكاری و كۆمەك دەكرێت بۆ ئەوانەی ئاوارە دەبن

:: PM:12:10:19/10/2019 ‌

بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، سەرووی 200 هاووڵاتی ئاوارە بوونە و داوا دەكرێت هاوكاری و كۆمەك بكرێن لەرێی ئەو كەمینانەی راگەیەنراوە.

ئەمڕۆ شەموو 19ی تشرینی یەكەم، سیروان گەردی چالاكی مەدەنی بە "وشە"ی را گەیاند، چەند چالاكوانێك لە شاری هەولێر بە تێكڕای بیروبۆچوونە جیاوازەكان كەمپینێكمان راگەیاندووە بەناوی "هاواری نیشتمان" لەبەردەم پاركی شانەدەر، ڕۆژانە لە سەعات هەشتی بەیانی بۆ نۆی شەو بەردەوام دەبێت.

داوا له‌ بازرگان و كۆمپانیا و مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن تا باشترین شت پێشكه‌ش بكه‌ین


گەردی ئەوەی خستەڕوو، ئەم كەمپینە بۆ خەڵكی خۆمانە لە رۆژئاوای كوردستان كە تووشی ئاوارەیی و دەربەردەری بوون بە هۆی ئەو بارودۆخەی لەوێ هەیە.

ئەو چالاكە گوتیی، هاووڵاتی بە هەر شێوازێك پێی خۆشە دەتوانێ هاوكاری خەڵكی رۆژئاوا بكات بەوانەی بە پارە و خواردن و شیر و گشت پێداویستییەكانی تر.

سیروان گەردی ئاژەی بەوە دا، تیمی گەڕۆكمان هەیە بۆ ئەوەی داوا لە كۆمپانیا و بازرگان و مزگەوتەكان بكەن هاوكاری كەمپینەكان بكەن تا باشترین شت پێشكەشی خەڵكی خۆمان بكەین لە رۆژئاوای كوردستان.

ئەوە لە كاتێكدایە چەندان لایەن و كەناڵی میدیا و دەزگاكان هەڵساون بە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری  بۆ ئەو خەڵكەی ئاوارە دەبن لە رۆژئاوای  كوردستان بەهۆی هێرشەكانی توركیا.



وشە - زریان تەها