بی ئێم سیریس دوو نمایش كرا

:: PM:04:49:19/10/2019 ‌

كۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیو نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری سیریس دووی له‌ پێشانگا تایبه‌ته‌كانی نمایش كرد و گوتی، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن به‌دیزاینێكی جوانه‌ و هێزیكی تایبه‌تی هه‌یه‌ و ساڵی داهاتوو ده‌یخه‌ینه‌ بازاڕه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی "caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می بی ئێم ده‌بلیو بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، بی ئێم ده‌بلیو یه‌كێك له‌ سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ناوی "سیریس دوو"ی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه‌ به‌ دیزاینێكی ناوازه‌ و هێزی سه‌رسوڕهێنه‌ر نمایش كرد كه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له‌ دیزاینه‌كه‌یدا گۆڕانكاری ته‌واومان ئه‌نجام داوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش هێزێكی زۆرمان بۆ داناوه‌ كه‌ پێشتر و مۆدێله‌ كۆنه‌كان نه‌یانبووه‌.

کۆمپانیاکە دیزاینێکی تایبەتی بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە داناوە کە بووەتە جێی سەرنجی خەڵک

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌یش گوتووه‌، بی ئێم سیریس دوو جیاواز له‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر خاوه‌نی هێزێكی زۆره‌ و مۆدێله‌كه‌یشی له‌وانی تر جیاوازتره‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌ ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كان كه‌ بووه‌ته‌ جێی دڵنیایی خه‌ڵك و فرۆشێكی باشی هه‌یه‌. جگه‌ له‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه‌ و له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یشی هیچی نه‌گوتووه‌، چونكه‌ ساڵی داهاتوو به‌رهه‌مه‌كه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ڵام دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌.

بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه‌ بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه‌ له‌ ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه‌ له‌ شاری "مونشن" دامه‌زراوه‌، BMW له‌ "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه‌ و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له‌ پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان

ئه‌م بابه‌ته 210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌