دوا زانیاری لەسەر دابەشكردنی نەوتی ماڵان

:: PM:08:09:19/10/2019 ‌
دوای بڕیاری سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ دابەشكردنی نەوتی ماڵان، بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێ‌ و بەپێی پێویستی شارەكانیش نەوتەكە دابەش دەكرێ‌.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكرێ‌ و بەپێی ئەو بڕەی كە لەبەغداوە دەگاتە هەرێمی كوردستان پشكی هەموو ناوچەكان دیار دەكرێ‌. لای خۆیەوە ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری دابەشكردنی سوتەمەنی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، چاوەڕوانین بەغدا بڕێك نەوتی ماڵان ڕەوانە بكات تا پڕۆسەی دابەشكردنی دەست پێ بكات.

سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەركرێ‌
ڕوونیشی كردەوە كە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەركرێ‌ و دواتر پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت، چونكە لە وەرزی زستان ناوچە شاخاوییەكان نەوتی زیاتریان پێویستە.

هەروەك دووپاتی لەوە كردەوە كە ئەگەر حكوومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات ئەوا نەوتی زۆر زیاتر لەوەی داوا كراوە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم.

لە كۆبوونەوەی پێشووتری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی لەسەر دابەشكردنی نەوتی ماڵان پێش هاتنی وەرزی زستان كردەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم