نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی كه له‌سه‌ر شانه‌كانی سییه‌كان كراوه و ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه شانه و خانه‌كانی سییه‌كان پێوه‌ندی تۆكه‌میان به قه‌ڵه‌وی هه‌یه و زیادی كێشی له‌ش كاریگه‌ری زیانبه‌خش له‌سه‌ر سییه‌كان دروست ده‌كات، دوای جگه‌ره كێشان به دووه‌م هۆكار داده‌نرێ، بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی و گرفت له سییه‌كانتان.
توێژینه‌وه‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌ناسه‌ته‌نگی یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كان و ساڵانه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگی كۆتایی به ژیانیان دێ، كه‌سانی قه‌ڵه‌ون، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه قه‌ڵه‌وی سه‌ره‌كیترین هۆكاره بۆ تووشبوون به هه‌ناسه ته‌نگی، كۆبوونه‌وه‌ی شانه‌ی چه‌وری له نێو سییه‌كان ده‌بێته هۆی گرفت له موولووله‌كانی خوێنی ناو سییه‌كان، كه دوانه‌ئۆكسید ده‌ده‌نه‌وه و ئۆكسجین وه‌رده‌گرن و بۆ به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌گوێزنه‌وه.
قه‌ڵه‌وی ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له شانه‌كانی سییه‌كان و په‌ستان دروست ده‌كات و تووشی مه‌رگتان ده‌كات
زانایان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وی له دیواری سییه‌كانیش ده‌بێته هۆی په‌ستان دروستكردن له‌سه‌ر سییه‌كان، به‌مشێوه‌یه ناڕێكی له هه‌ناسه‌دان دروست ده‌كات و هه‌وكردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سیری ترۆسته‌رس پرۆفیسۆری بواری سییه‌كان له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، زۆرینه‌ی نه‌خۆشی و گرفتی سییه‌كان، بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یه‌كه‌میان جگه‌ره‌كێشان و دووه‌میشیان قه‌ڵه‌وییه، هۆكاری دووه‌می ده‌توانرێ به وه‌رزش كردن كۆتایی پێ بهێنرێت، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی كێشیان زیاده به ته‌واوی ئه‌و مه‌ترسییه به هه‌ند وه‌ربگرن، كه له ڕێی قه‌ڵه‌وییه‌وه له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت، ده‌نا به زوویی ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.