ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه گه‌نجێكی دانیشتووی كه‌لار بێ سۆراغه، باوكی ده‌ڵێ پۆلیس و دادگام ئاگادار كردووه‌ته‌وه، پۆلیسش له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه.
نازانین له كوێیه و مۆبایلیشی داخراوه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م، مه‌حموود عومه‌ر قادر باوكی گه‌نجه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت "محه‌مه‌د"ی كوڕم هیچ سۆراغێكی نییه و نازانین له كوێیه و مۆبایلیشی داخراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ پاش نزیكبوونه‌وه‌مان له نائومێدی له دۆزینه‌وه‌ی، له بنكه‌ی پۆلیسی كه‌لاری كۆن و هاوكات له دادگای كه‌لاریش لایه‌نه پێوهندیدارهكانم ئاگادار كرده‌وه.
"هیچ كێشه و گرفتێكمان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه، بۆیه له دۆخێكی زۆر خراپداین به‌هۆی دیارنه‌مانی كوڕهكهمانهوه، محه‌مه‌د ته‌مه‌نی 22 ساڵانه و نازانین ئێسته له كوێیه و چاره‌نووسی چی لێ هاتووه". مه‌حموود عومه‌ر وای گوت.
عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه ئاگادارین له دیارنه‌مانی ئه‌و گه‌نجه و خێزانه‌كه‌ی ئێمه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌وڵه‌كانمان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ درۆزینهوهی محه‌مه‌د و ئێسته هێزه‌كانمان له هه‌وڵدان سه‌ره‌داوێكیان ده‌ست بكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی بزانین.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی