پووكی ددان كه به پارێزه‌ر و به‌سته‌ی ددانه‌كان داده‌نرێ، تووشی زۆر نه‌خۆشی ده‌بێ، یه‌كێك له‌وانه‌یش كه له هه‌موویان مه‌ترسیدارتره، بریتییه له ڕووشان و نه‌مانی پووك و مانه‌وه‌ی ددانه‌كان بێ پووك، ئه‌مه‌یش ددانه‌كان به ته‌واوی لاواز ده‌كات و بۆنی ناخۆشی ده‌م دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئاوسان و سووربوونه‌وه و خوێنبه‌ربوون، له خواره‌وه هۆكاره‌كانی ئه‌و گرفته و چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌خه‌ینه ڕوو.
هۆكاره‌كان
به گشتی ئه‌م حاڵه‌ته دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی دروست ده‌بێ و به نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌تای چوونه ناو ته‌مه‌ن و پیربوون هه‌ژمار ده‌كرێ و زیاتریش له پیاوان ڕوو ده‌دا، زیاتریش به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆس و میكڕۆب له ده‌م و ده‌وروبه‌ری پووك به گشتی دروست ده‌بێ، پاكڕانه‌گرتنی ددان به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێ.
ئه‌م نه‌خۆشییه ددان لاواز و له‌ق ده‌كات و خوێنبه‌ربوونی ده‌م دروست ده‌كات
جیا له‌وانه به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان شۆردنی زبر و شۆردنی ددان به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و جگه‌ره‌كێشان و زۆر خواردنی شه‌كر و ناڕێكی سیسته‌می به‌رگری و گرفتی بۆماوه‌یی و گۆڕانی هۆرمۆنه‌كان به تایبه‌ت له ئافره‌تان، گرنگترین هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ن.
گرنگترین چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه
ئه‌گه‌ر گه‌یشته حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرن، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان، ده‌توانن جێڵی ئالۆڤێرا و چای سه‌وز و زه‌یتی گوێز هیند و خۆراكه پڕ ڤیتامینه‌كان بخۆن، به‌مشێوه‌یه هه‌م چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته ده‌كه‌ن، هه‌میش ده‌م و ددان به پاكی ده‌هێڵنه‌وه و سیسته‌می به‌رگری له‌شیش به‌هێز ده‌كه‌ن.