هه‌رسێ لایه‌نی به‌شداربووی حكوومه‌ت له باره‌ی پۆسته‌كانی خوار وه‌زیر باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌ك ڕێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌و پۆستانه و ده‌ڵێن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه، سی ڤی زۆریان به ده‌ست گه‌یشتووه، بۆیه تا ئێسته یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و گۆڕانیش ده‌ڵێت، كاندیده‌كان ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ین.
گۆڕان کاندیدەکانی یەکلا کردووەتەوە و چاوەڕێی یەکێتی دەکات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كانی خوار وه‌زیر كراوه كه پۆستی وه‌كیل وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و بریكاره‌كان و پۆسته‌كانی تر ده‌گرێته‌وه و ته‌نیا ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌یه بۆ ئه‌و پۆستانه كه له نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه كراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و پۆستانه پێویستیان به كاتی زۆر هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌یان و لیژنه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تیش به‌رده‌وامن له كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، سیڤی و كاندید هه‌ن بۆ ئه‌و پۆستانه و بڕیاره له داهاتودا یه‌كلا بكرێنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌درێت.
كاروان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێتی لیژنه‌ی باڵای له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه پێكهێناوه كه له مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پێكدێن و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو پۆسته‌كان یه‌كلای بكاته كه خوار وه‌زیر ده‌گرێته‌وه.
بڕیاره لیژنەکەی یەکێتی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو پۆسته‌كان یه‌كلای بكاته
گوتی، سیڤی زۆر بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتین پڕ كراونه‌ته‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی و دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه پێویستی به ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێت، هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ڕێككه‌وتنی نووسراو له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه له‌سه‌ر پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆ، تا ئێسته‌ش باس له ڕێككه‌وتنێكی تر نه‌كراوه.
"یه‌كێتی ده‌یه‌وێ ئه‌و پۆستانه به كه‌سانی شاره‌زا و ئیشكه‌ر پڕ بكاته‌وه و بتوانێ خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات". كاروان عه‌بدولڕه‌حمان وای گوت.
هاوكات خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پۆسته‌كانی خوار وه‌زیر یه‌ك پاكێجه و هه‌رسێ لایه‌نی سه‌ره‌كی به‌شداربووی حكوومه‌ت ده‌بێت پێكه‌وه ئه‌و كاندیدانه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بكه‌ن.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گرفتی نییه و كاندیده‌كانی ئه‌و پۆستانه‌ی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناكرێت هه‌ر لایه‌نه و ته‌نیا كاندید بنێرێت، ده‌بێت یه‌كێتیش یه‌كلای بكاته‌وه و هۆكاری دواكه‌وتنی یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ش پێوه‌ندی به گرفتی ناوخۆوه هه‌یه به‌تایبه‌ت یه‌كێتی كه كێشه‌ی هه‌یه.
پۆسته‌كانی خوار وه‌زیر كه ژماره‌یه‌ك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و وه‌كیل وه‌زیر و بریكار و چه‌ند پۆستێكی تر ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت له ده‌ره‌وه، به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كان دانراوه و هه‌ر لایه‌نێك به‌پێی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مان پۆستی به‌ركه‌وتووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی