سێ كەس بە پێنج كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە گیران

:: PM:02:47:20/10/2019 ‌
هاوكاتی بەرەنگاربوونەوەی هێزە تەناهییەكان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر، بەڵام تا دێت هەوڵەكانی بە قاچاخ هێنانە ناوەوەی بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت. ئاسایشی سۆران دەڵێ، هاووڵاتییەكی ئێرانی و دووی دهۆكیان گرتووە كە نزیكەی پێنج كیلۆ مادەی هۆشبەریان بەدەستەوە بووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ی تشرینی یەكەم، لە بازگەی زینی وەرتێ ئاسایشی سۆران گرتنی دوو هاووڵاتیی دانیشتووی دهۆكیان راگەیاند كە نزیكەی چوار كیلۆ مادەی هۆشبەریان بە دەستەوە بوووە بە ناوەكانی (ع. م. ح) و (ص. ح. ی).

دوو هاووڵاتی دهۆك بە چوار كیلۆ مادەی هۆشبەر دەگیردرێن


بەگوێرەی نووسراوێكی ئاسایشی سۆران بە ژمارە (3810) كە ئەمڕۆ یەكشەم 20ی تشرینی یەكەم دەچووە و كۆپی دەست "وشە" كەوتووە، ئەو دوو كەسە دوای گرتنیان لە بازگەی زینی وەرتێ، ددانیان بەوە داناوە كە هەوڵی هێنانە ژوورەوەی كیلۆیەك و 997 گرامی مادەی هۆشبەری جۆری كریستاڵ و كیلۆیەك و 500 گرام هیرۆین 475 گرام حەشیشیان داوە.


لە سۆران ئێرانییەك بە كیلۆیەك هێرۆین گیرا

هاوكات لە 16ـی ئەم مانگەدا، ئاسایشی سۆران دەڵێ، هاووڵاتییەكی ئێرانییان گرتووە بە ناوی (ع. ع. ر) كە كیلۆیەك مادەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆرینی بە دەستەوە بووە و بەپێی یاسای ژمارە 14ـی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لەلایەن دادوەرەوە پەڕاوی
لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە. 



وشە - فه‌رمان سادق