بووك و زاوایه‌كی به‌ریتانی، به‌هۆی نه‌خۆشیی دایكی بووكه‌كه‌وه بڕیاریان دا ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌كه‌یان سێ مانگ پێش بخه‌ن، به‌ڵام دایكه‌كه له‌و ڕۆژه گیانی له‌ده‌ست دا كه ئه‌مان ئاهه‌نگه‌كه‌یان تێدا ساز كرد، ئه‌وه‌ی سه‌یره ئاهه‌نگه‌كه له ڕۆژی پرسه‌كه به‌رده‌وام بوو.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كرده‌وه، نیل كۆردۆكس كچێكی به‌ریتانیی 24 ساڵه، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیرییان دابوو، به‌ڵام به‌هۆ ئه‌وه‌ی دایكی نیل نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشكی هه‌بوو، ئاهه‌نگه‌كه چه‌ند جارێك دوا خرا.
له كۆتا واده‌دا بووك و زاواكه بڕیاریان دا ئاهه‌نگه‌كه‌یان سێ مانگ پێش بخه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی نیل به‌شداریی بكات و خۆشیی كچه‌كه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا ببینێت، بۆیه نیل به جلی بووكێنییه‌وه چووه نه‌خۆشخانه بۆ لای دایكی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا گرت.
دوای دوو سه‌عات له‌و سه‌ردانه‌ی نیل بۆ نه‌خۆشخانه بۆلای دایكی، هه‌واڵی مردنی دایكیان له‌ناو ئاهه‌نگه‌كه‌ی به نیل گه‌یاند، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوانێكی زۆری بانگهێشتی ئاهه‌نگه‌كه‌ی كردبوو، نه‌یتوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌جێ بێڵێت و له دانسی سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو.
دایكم له ژیاندا بمایه، به‌م ئاهه‌نگه‌م خۆشحاڵ ده‌بوو
نیل ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر دایكم له ژیاندا بمایه، پێی خۆش ده‌بوو من ئاهه‌نگه‌كه‌م بۆ هیچ شتێك تێك نه‌ده‌م، بۆیه منیش له‌سه‌ری به‌رده‌وام بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند جارێك گریام و دڵم پڕ بوو.
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ دایكی، نیل و هاوسه‌ره‌كه‌ی هاوكارییه‌كی باشی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یان كرد، كه شێرپه‌نجه‌ی مێشكیان وه‌ك دایكی نیل هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌ناو میدیاكاندا به یه‌كێك له جوانترین هه‌ڵوێسته‌كان باس ده‌كرێت.