به‌هۆی داخستنی رێی به‌غدا به‌ڕووی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كاندا، سه‌تان شۆفێری كورد بێكار بوونه، هۆكاری داخستنی رێیهكهش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا زیاره‌تكاران به ئاسانی رێوڕه‌سمی چله‌ی حوسێن به‌ڕێوه ببه‌ن.
ئه‌و پلانه ئاسانكارییه بۆ هاتوچۆی شیعه‌كانی ئێران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م، عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌ران به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی داخستنی رێگه‌وبانه‌كان له ده‌روازه‌كانی به‌غدا به‌ڕووی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كاندا، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سه‌تان شۆفێری بارهه‌ڵگر كه كاریان گواستنه‌وه‌ی شمه‌كه له مه‌رزه‌كانه‌وه بۆ به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق، بێكار بوونه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی چله‌ی حوسێن ئیمامی شیعه‌كان، رێیه‌كان داخراون و تا دووسبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ، پاساویشیان بۆ ئه‌وه گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ته‌ناهییه.
"ته‌نیا بارهه‌ڵگرانی گه‌رمیان نییه كه رووبه‌ڕووی بێكاری بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو شۆفێرانی ناوچه‌كانی تری كوردستانیش هه‌مان گرفتیان هه‌یه". عومه‌ر محه‌مه‌د وای گوت.
ئازاد حه‌مه‌عه‌لی وه‌ك شۆفێرێكی ناوچه‌ی شاره‌زوور بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ رێ‌یان پێ نادرێت بچنه به‌غدا و بڕیاره دوو تا چوار رۆژی تر رێیه‌كه نه‌كرێته‌وه.
عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ر ی هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و پلانه ته‌نیا بۆ ئاسانكارییه بۆ هاتوچۆی شیعه‌كانی ئێران.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی