ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا ڕای گه‌یاند كه ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ڵێن بوونه‌وه‌ری ئاسمانه‌وانی له‌سه‌ر مه‌ریخ بوونیان هه‌یه، زانیاری ته‌واو نین و ره‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail"ی به‌ریتانی له‌باره‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی ناسا بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، یه‌كێك له كارمه‌نده خانه‌نشینه‌كانی ناسا به‌ناوی گیلبێرت لڤین "Gilbert Levin" كه له ساڵی 1976 یه‌كه‌م گه‌شتی بۆ مه‌ریخ ئه‌نجام دابوو و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شته‌كه‌ی، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ بوونی هه‌یه و به‌ڵگه‌شی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ناسا دەڵێ، هیچ بوونەوەرێکی ئاسمانەوانی بوونی نییە
به‌ڵام ده‌زگای ناسا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌م زانیارییانه دوورن له راستییه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین كه هیچ بوونه‌وه‌رێك له‌سه‌ر مه‌ریخ هه‌یه و ئه‌و زانیارییانه‌ی كارمه‌نده خانه‌نشینه‌كه‌مان خستوونیه ڕوو ڕاست نین، چونكه ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌كانی زه‌وی توێژینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هیچ زانیارییه‌كمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه له‌سه‌ر ژیان له‌وێ، به‌ڵام ئه‌وه گوتراوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه مرۆڤ بتوانێ له‌سه‌ر مه‌ریخ بژی.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسیشه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.