كۆمپانیای تۆیۆتا ڕای گه‌یاند، نوێترین به‌رهه‌می جۆری یاریسی له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانی ژاپۆن نمایش كردووه و وه‌ك له پێشانگاكه‌دا بینراوه و وێنه‌كانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه دیزاینه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی گۆڕاوه و شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی یارسی مۆدێل 2020 له پێشانگاكانیدا نمایش كرد كه له شێوه‌كه‌یدا گۆڕانكاری ته‌واوی تێدا كراوه و دیزاینێكی جوانی بۆ داناوه.
نوێترین مۆدێلی یاریسە، دیزاینەکەی بەتەواوەتی گۆڕاوە و بەهێزتر کراوە
تۆیۆتا زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه كه ئۆتۆمبێلی یارسی نوێ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كراوه، هه‌روه‌ها له‌رووی هێزی بۆدیه‌كه‌یشییه‌وه زۆر به‌شێوازێكی پته‌و و سه‌لامه‌ت دروست كراوه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه هێزی 106 ئه‌سپی بۆ دنراوه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی 1.5 لیتری، ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه، بۆیه‌ش نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.