ده‌نگۆى خراپیى ته‌ندرووستى كازم ساهیر قه‌یسه‌ری گۆرانیی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن هه‌وادارانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌هۆى بێده‌نگى به‌رده‌وامى به‌ڕێوبه‌رى كاره‌كانیشه‌وه گومانه‌كان زیاتر ده‌بن.
تا ئێسته ئه‌وه‌ى زانراوه ته‌ندروستى ئه‌و هونه‌مه‌نده ناجێگیره و له ته‌واوى كاره هونه‌رییه‌كانى دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕاى گه‌یاندووه ئه‌وه پشوویه‌كى هونه‌رییه نه‌وىك نه‌خۆشى.
كازم ساهیر: پشوویه‌كى هونه‌رییه نه‌وه‌ك نه‌خۆشى
ده‌نگۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن تووشى كۆخه‌یه‌كى قورس بووه له سنگى هه‌ندێكیش ده‌ڵێن یان تووشى ڕووداوى هاتوچۆبووه یاخوود ژه‌هرخوارد كراوه و نایانه‌وێت باسى ته‌ندروستى بكه‌ن.
به‌ڕیوبه‌رى كاره‌كانى كازم به‌هۆى دروست بوونى هه‌ندێك كێشه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر داهتووى ئاهه‌نگه‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماده‌نییه هیچ لێكبدات، ته‌نانه‌ت كسه‌ه نزیكه‌كانیشى بۆیان نییه هیچ قسه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن.
كازم ساهیر له ته‌مه‌ن /62 ساڵه/ له شاری مووسڵی عێراق له دایك بووه. یه‌كێك له‌و گۆرانبێژانه‌یه كه سه‌رجه‌م میلۆدییه‌كانی، خۆی بۆ گۆرانییه‌كانی داده‌نێت ته‌نیا چه‌ند گۆرانییه‌ك نه‌بێت. ئه‌و له بواره‌كه‌ی خۆیدا به "ئیمپراتۆری گۆرانی عه‌ره‌بی" ده‌ناسرێته‌وه كه شاعیری ناوداری عه‌ره‌ب نزار قه‌بانی، ئه‌و نازناوه‌ی پێ داوه.