جۆن كریستۆف ناپۆلیۆن پۆناپه‌رت نه‌وه‌ی برایه‌كی ناپۆلیۆنی یه‌كه‌م ئیمپراتۆری فڕه‌نسا، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی خوشكی هاوسه‌ری دووه‌می ناپۆلیۆن ساز كرد و ئاهه‌نگێكی ته‌واو شاهانه‌یان بۆ ساز كرا و ئه‌مه‌یش سه‌رنجی میدیاكانی بۆخۆی ڕاكێشاوه.
كریسۆفی ته‌مه‌ن 33 ساڵ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كۆنتیسه ئۆلۆمپیای ته‌مه‌ن 31 ساڵ كرد، بووك نه‌وه‌ی شازاده‌ی نه‌مساوی ماری لویزه كه دووه‌م هاوسه‌ری ناپۆلیۆن پۆناپه‌رت بوو، كریستۆفیش نه‌وه‌ی برایه‌كی ناپۆلیۆنه، ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی میدیاكان، ئاماده‌بوونی شازاده بیاتریسی نه‌وه‌ی شاژنه ئه‌لیزابێس و هاوسه‌ره‌كه‌ی و زۆرێك له پیاوانی سه‌رمایه‌دارانی پاریس بوون، به تایبه‌ت مابیلی موتسی كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داره‌كانی فڕه‌نسا.
خه‌ڵكی ئه‌م هه‌وڵه به گێڕانه‌وه‌ی سیسته‌می پاشایه‌تی و تاكڕۆیی بۆ فڕه‌نسا ده‌گه‌ڕێننه‌وه
ئه‌نجامدانی ئه‌و ئاهه‌نگه شاهانه‌ییه بۆ نه‌وه‌ی ئیمپراتۆر
ناپۆلیۆن پۆناپه‌رت، له میدیاكان به جۆرێك له زیندووكردنه‌وه‌ی سیسته‌می شاهانه و ئیمپراتۆریه‌تی له فڕه‌نسا لێك ده‌درێته‌وه و به‌شێك له فڕه‌نسییه‌كانیش به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ستاونه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن، ڕێ له‌و ڕه‌وته بگیرێ، كه وڵات به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌شێكی تر باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هاوسه‌رگیری ئه‌و دوو نه‌وه‌یه‌ی ئیمپراتۆر پێوه‌ندی و هاوسه‌رگیرییه‌كی سیاسییه، به‌ڵام كه‌سانی نزیك له كریستۆف هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه دووره له ڕاستییه‌وه كریستۆف و كۆنتیسه پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی قووڵ له نێوانیان هه‌یه.