گوێز به گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ئۆمێگا3 و پرۆتین و كانزا جۆراوجۆره‌كان داده‌نرێ، پسپۆرانی ته‌ندروستی و توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته گوێز ڕۆژانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه له ژه‌مێكی خواردنتان بوونی هه‌بێت، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلێستڕۆڵی زیانبه‌خش و له زۆر گرفت و نه‌خۆشی دوورتان ده‌خاته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر خه‌ڵكی 11 وڵات ئه‌نجام دراوه و زیاتر له 55 زانكۆی پزیشكی تێیدا به‌شداربوون و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی گوێز ڕێژه‌ی ڕیشاڵ له گه‌ده زیاد ده‌كات و سه‌رجه‌م گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ناو ده‌بات، هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پرۆتین و ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆره‌كان به تایبه‌تی فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆم و ترشی شه‌لفالینۆلیك و چه‌وری ناتێری تێدایه زۆرترین سوودتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
گوێز زۆرترین ڤیتامین و كانزای تێدایه و سوودی گه‌وره‌ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه
له ئه‌نجامی ئه‌و سووده زۆرانه، پزیشكان و توێژه‌ران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ژه‌مێكی ڕۆژه‌كانتان
گوێز بوونی هه‌بێ و له كه‌مترین بڕیش پێویسته چوار گوێز له ڕۆژێكدا بخۆن، به پێڕه‌وكردنی ئه‌و سیسته‌مه و خواردنی چوار گوێز له ڕۆژێكدا له تووشبوون به شێرپه‌نجه و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌كره دوور ده‌بن.
باشترین كاتیش بۆ خواردنی گوێز كه زۆرترین سوودتان پێ بگه‌یه‌نێت، بریتییه له خواردنی ژه‌می به‌یانیان، به‌مشێوه‌یه ته‌واوی سووده‌كانی گوێزتان پێ ده‌گات و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌هێزتان ده‌بێت.