ئەمڕۆ لێكۆڵینەوەی نوێ‌ لە كەیسی ئامانج بابانی دەست پێ‌ دەكات

:: AM:09:21:21/10/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ لێكۆڵینەوەی نوێ‌ لە كەیسی ئامانج بابانی ڕۆژنامەنووس و خێزان و منداڵەكەی دەست پێ‌ بكات و لیژنەیەكی تایبەت دەستبەكار دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 21ـی تشرینی یەكەم، زانا مەلا خالید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە پەرلەمانی كوردستان دەست بە بەداواداچوون و لێكۆڵینەوە دەكات لە كەیسی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەكەی.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت بە "وشە" دراون و تێیدا هاتووە، دوێنێ‌ لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەم ڕووداوە پێكهێنراوە كە هەفتەی ڕابردوو لە پارێزگای سلێمانی ڕووی دا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی میدیاكاران ئا‌مانج بابانی و لانە محەمەدی هاوژینی و منداڵەكەیان.

لیژنەكە ئەمڕۆ دەستبەكار دەبێت و دوور لە دەستوەردانی حزبی و سیاسی بەدواداچوون دەكات 
لە زانیارییەكان هاتووە لیژنەكە ئەمڕۆ دەستبەكار دەبێت و دوور لە دەستوەردانی حزبی و سیاسی بەدواداچوون دەكات بۆ ئەوەی بگەن بە ڕاستییەكان لەسەر كەیسەكە.

شەوی 16ی ئۆكتۆبەر لە شاری سلێمانی تەرمی هەریەك لە ئامانج بابانی رۆژنامەنووس و لانە محەمەدی هاوژینی و منداڵەكەیان لە ناو ئۆتۆمبێلێكدا بە كوژراوی دۆزرانەوە.

بەهۆی ڵێڵی كەیسەكە داوای لێكۆڵینەوەی وردتر دەكرێت لەو رووداوە گوماناوییە، بەرپرسانی كەناڵی نالیە بڕیاری دەزگا تەناهییەكانی سلێمانی بە بڕیاری كۆتایی وەرناگرن لە هەمبەر ئەو رووداوە.



وشە - رامیار جەواد